ئەم پیرەمێردە کە تەمەنی نزیکەی هەشتا ساڵە ڕۆژانە سەردانی خێزانەکەی دەکات و بەیەکەوە لە خانەی پەککەوتووان نانی بەیانی دەخۆن. کاتێک وێنەگرێک پرسیاری هۆکاری خەواندنی ژنەکەی لە خانووی پەککەوتووان لێکرد لەوەڵامدا کابرای پیرەمێرد ووتی ماوەیەکە ژنەکەی لەم خانەیە نیشتەجێکراوە ئەویش بە هۆی ئەوەیە دووچاری نەخۆشی ئەلزەهایمەر بووە ( بیرچوونەوە ) واتە هیچ کەسێک ناناسێتەوە.
وێنەگرەکە پرسیاری لێکردەوە : باشە ژنەکەت نیگەران نابێت ئەگەر تۆ لە کاتی دیاریکراودا دواکەوتیت ؟
لەوەڵامدا ووتی : ئێستا ئەو من ناناسێتەوە. ئەوا بۆ پێنچ ساڵ دەچێت کە منی بیر نەماوە !! بەیەکەوە نان دەخۆین و نازانێت من کێم!
بەسەرسوڕمانەوە وێنەگرەکە پێی ووت : پێنچ ساڵە بەردەوام هەموو بەیانییەک دێیت بۆ لای و بەیەکەوە نانی بەیانی دەخۆن لەکاتێکدا ژنەکەت تۆ ناناسێتەوە !؟
پیرەمێردەکە زەردەخەنەیەک گرتی و دەستی وێنەگرەکەی گووشی و ووتی : ئەو من ناناسێتەوە بەڵام من دەزانم ئەو کێیە.