زانا دڵشاد دزەیی: دەرھێنەری ناسراوی کورد ناسر حەسەن ئێستا لەنەخۆشخانەی رەسووڵی تایبەت دایە و تائێستا دوو نەشتەرگەری بۆ دەست و قاچی ئەنجامدراوە.
دەرھێنەر ناسر حەسەن لەبارەی نەخۆشییەکەی بە(سڤیل)ـی گوت “ساڵی ٢٠٠٤ کە بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی کەرکووک بووم، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک چووم بۆ موسڵ، لەوێ تووشی ئیرھابەکان ھاتووین و تەقەیەکی زۆریان لێکردین، لە ئەنجامدا سایەقەکەمان شەھید بوو، منیش بە سەختی بریندار بووم”. ناسر حەسەن ئاماژەی بەوەشدا ئەو رووداوە توندوتیژیەی کە ھەشت ساڵ پێش ئێستا بەسەریدا ھاتووە، ئێستا ئاسەوارەکەی لە دەست و قاچی دەرکەوتووە و گوتیشی “ئێستا دوو نەشتەرگەریم بۆ دەست و قاچم ئەنجامداوە و لەم رۆژانەدا نەشتەرگەری دیکەشم بۆ دەکرێ”.