بەپێی The Telegraph کۆمپانیای بەرهەمهێنی مۆبایل Enmac لە هندستان، تەلەفۆنێکی دەستی هۆشمەندی بەتایبەتی بۆ موسڵمانان بەرهەمهێناوە. ئەم تەلەفۆنە قورئانی پیرۆزی بە ٢٩ زمانی جیاواز تێدایە و قومباسیشی (قیبلەنامە) لەخۆ گرتووە بۆ دۆزینەوەی ئاراستەی مەککە.
ئەم مۆبایلە ناوی Mobile Quran MQ 710 وەرگرتووە و کۆمپانیای بەرهەمهێن، هیوادارە کە پێداویستیەکی موسڵمانانی تێرکردبێت. لەم تەلەفۆنەدا بەیارمەتی GPS موسڵمانان هەموو کاتێک دەتوانن ئاراستەی ڕاستەقینەی مەککە بدۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژەکانیان، کراداریکی سەرنجڕاکێشی تر لەم تەلەفۆنەدا ئەوەیە کە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژەکان بەشێوەیەکی خۆکار دەچێتە قۆناغی بێدەنگییەوە ، واتە پێشوازی لە تێلکردن و SMS ناکات لەو کاتەدا و جەرەسەکانی ڕادەوەستن.
Anuj Kanish نوێنەری کۆمپانیای ( Enmac ) ی هندی لە لێدوانێکی بۆ The Telegraph وتی: هندستان ٨٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری تەلەفۆنی دەستی تێدایە و ١٨٠ ملیۆن موسڵمانی تێدایەو ڕیژەی بەکارهێنەرانی تەلەفۆنی دەستیش لە گەشەیەکی خێرادایە و پێشبینی ئەکەم کە خەڵک زۆر بەگەرمی پێشوازی لەم تەلەفۆنەبکەن، چونکە ئایین لەهندستان جێگەیەکی تایبەتی هەیە و ئەمە یەکەم ئامێرە کە تەکنەلۆجیا و ئاین بەیەکەوە ببەستێتەوە.
هەروەها کانیش وتی: Enmac گرنگی دەدات بە تەکنەلۆجیایی ئایینی بۆ هێشتنەوەو پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوان خوا و بەکارهێنەران، چونکە لەم ڕۆژگارەدا مرۆڤەکان زۆر سەرقاڵن.
شایانی باسە کۆمپانیای Enmac پێشتر ژمارەیەک بەرهەمی تری ئایینی بەرهەم هێناوە وەکو Mp3 لێدەر و کتێبی ئەلکترۆنی و فۆرمی تاتەبژمێر و پێنوس خوێنەر.

سەرچاوە: