سامان فەرەج / لە یۆنانی یەوە : ئەو تەمەنی داوانزە ساڵان بوو،کە لەقەرەبووی قەرزەکانی باوکیدا، بەنابەدڵی وبەزۆرەملی درایە پیرەپیاوێکی دڵڕەقی تالیبان، ئەوکچە دۆزەخ چارەنووسە ناوی . ئایشە موحمەدزاییە، خەڵکی گوندێکە لە ئەفغانستان. وەک
ئایشە خۆی باسی ئەکات هەمووساتێکی دڵتەنگی و ناهەموواری بوو لەگەڵ پیرە پیاوی سەربەتاڵیبان،لەدووی هەلێکا ئەگەڕا لەو ژیانە دەربازی کا. ئەو ساتەی هەلوومەرجێکی بۆ دێتە بەر ولە هەوڵی خۆدەربازکردنا ئەبیت لەو ژیانە پڕ لە مەرگەساتەی، مێردە نائینسانەکەی دەرک بەمە ئەکاو لە سزای ئەمەشا گوێچکەو لووتی ئەکات!،ئایشە ئەڵێ لووتمی بڕی لە ئازارو خوێنا چاوم هیچی نەئەبینی خوێن نەبێ، دواتر گەیشتمە ماڵی باپیرم و ئەوانیش بەدزیی ولاڕێدا گەیاندیانمە خەستەخانەی سەربازی ئەمریکی یەکان و پاشتریش هەر بە نهێنی ئەگەیەنرێتە دامەزراوی تری ئەمریکی لە کابۆڵی پایتەختی ئەفغانستان و دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ لەڕێی سوپای ئەمریکی وە گەیەنرایە وڵاتی ئەمریکا و پاش ماوەیەکی دوورو درێژ لە چاودێری وکاری جوانکاری ونەشتەرسازی دروستی بۆکراو ،سەرلەنوێ کەوتەوە خەندە، ئایشە ئێستا تەمەنی ٢٢ ساڵە و لە کالیفۆرنیای ئەمریکاوە خەندەیەک ئەنێرێ بۆ هەموو ئەو کەسانەی خەندە بەکچی چارەڕەشی ڕۆژهەڵاتا رەوائەبینن.