تابلۆ حه‌سه‌ن : زۆرن ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی مرۆڤ که جێگه‌ی سهرنجراکێشانن و ده‌کرێت ناوی شێتی هه‌میشه‌یی لێبنێین ، ئێوه بڕوانن و خۆتان حوکم بده‌ن ، مرۆڤ کاتێک منداڵه هه‌میشه
مه‌یلی گه‌وره بوون ده‌کات و هه‌ندێ جار چه‌ند ساڵێک ده‌کاته سه‌ر ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی کاتێک پرسیار له ته‌مه‌نی ده‌کرێت و به‌کورتی سه‌رجه‌م قۆناخی منداڵی خۆی هه‌ڵپه کردنه به‌ره‌و قۆناخی هه‌راشبوون و گه‌وره‌یی که‌چی کاتێک مه‌زن ده‌بێت هه‌میشه ئاور ده‌داته‌وه به‌ره‌و دوا و ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی منداڵی خۆی ده‌کات ، به‌و جۆره نه له منداڵی خۆی و نه له گه‌وره‌ییه‌که‌ی هیچ چێژێک وه‌رناگرێت .
مرۆڤ و به تایبه‌تی مرۆڤی رۆژهه‌ڵات که کورد به‌شێکه له ڕه‌نگه‌کانی شه‌و ده‌داته ده‌م رۆژ و بێ گوێدان به ته‌ندروستی خۆی خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌یه ، ئه‌مه وا ده‌کات له ته‌مه‌نێکی مامناوه‌ندیدا دوچاری جۆره‌های نه‌خۆشی بێت و ئه‌مجا ئه‌و پاره‌ی کۆیکردووه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ی پزیشک و نه‌خۆشخانه‌کاندا سه‌رف ده‌کات .
مرۆڤ چێژ له‌و رۆژه وه‌رناگرێت که تێیدا ده‌ژی به‌ڵکو هه‌میشه چاوی له دوارۆژه و بۆ ئه‌و دوا رۆژه تێده‌کۆشی و به پێی ئه‌م بیردۆزه‌ش هه‌م ئێستا و هه‌م دوارۆژ ده‌دۆڕێنن .
مرۆۆڤ به تایبه‌تی مرۆڤی خۆمان کاتێک ده‌ژی هه‌رگیز بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که وێستگه‌یه‌ک هه‌یه له پێشی ناوی وێستگه‌ی مه‌رگه و کاتێکیش ده‌مرن وه‌کو ئه‌وه وایه که تاقه رۆژێک له جیهاندا نه‌ژیاون .
ئایا رۆژێ دادێت مرۆڤ به ڕاستی بیر له‌م حاڵه بێحاڵه بکاته‌وه ،، من گومان ده‌که‌م له‌وه .