دەرباز یونس، خاوەنی ماڵپەڕی هونەری (کوردمیلۆدی) لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان دەبێتەوە پێشکەشکار و بەرنامەیەکی هونەری پێشکەش دەکات.
دەرباز یونس بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان دەبمەوە پێشکەشکار و بەرنامەیەکی هونەری پێشکەش دەکەم”.
دەرباز وەک خۆی دەڵێت، نامەوێ لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەسەر جۆری بەرنامەکە یان کەناڵەکە ئاشکرا بکەم.
دەرباز یونس، خاوەنی یەکەمین بەرنامەی تەلەفزیۆنییە کە لە کەناڵی ئاسمانی کۆڕەک هاتە پێشاندان بەناوی “گەنج”، لە ئێستاشدا بەرپرسی لاپەڕەی هونەری هەفتەنامەی (باس) و خاوەنی ماڵپەڕی هونەری (کوردمیلۆدی) ییە کە بە گەورەترین ماڵپەڕی هونەری کوردی دێتە ناساندن.