فەلاح ئەحمەد ڕەشید- سوید: وەک وەفا و ئەمەکداری لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١/١٢/٢٠١٢ لە شاری یۆتۆبۆری- سوید ژمارەیەک لە هونەرمەندان و
بنەماڵە و کەس و کاری هونەرمەند و پێشمەرگە سەباح هەورامی پرسەی ماتەمی یان بۆ سازکرد،،لەو پرسەیەدا ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نێوێنەرانی کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری [ ی ن ک ] و ڕێکخراوی یۆتۆبۆری [ پ د ک ] و ژمارەیەک لە ڕەوەندی کوردی ئامادەی بوون .هەر یەک لە ئامادەبووان بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە بەشداریان لە پرسەی ناو براودا کرد ئەمە و لە کۆتایی پرسەکەدا کاک حمە یوسف هەورامی بەناوی بنەماڵەی کاک سەباحەوە و بەناوی فەرزین هەورامی و هونەرمەندانی هەڵەبجەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئامادەبووان دەربڕی، سوپاس ئەو هونەرمەند وڕۆشنبیر و کەسانەی کرد کە بەشدار بوون.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






