توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له كۆمه‌ڵه‌ی زانستیی دڵ له ئۆرلاندۆی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه, خواردنی سێ كیوی له رۆژێكدا ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی فشاری خوێن. به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن یه‌ك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوونی مرۆڤه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه تا ئێستا هۆكاری یه‌كه‌مه بۆ مردنی مرۆڤ له جیهاندا.
توێژینه‌وه‌كه هه‌شت هه‌فته به‌رده‌وام بووه و میت سفندسن له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئۆسلۆ سه‌رپه‌رشتی كردووه و 118 كه‌سی گرتووه‌ته‌وه كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 55 ساڵ بووه و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێنیان هه‌بووه.
نه‌خۆشه‌كان كراون به دوو كۆمه‌ڵه‌وه و كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میان رۆژانه سێ كیوی دراوه‌تێ و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش ته‌نیا یه‌ك سێوی دراوه‌تێ. دوای هه‌شت هه‌فته ده‌ركه‌وتووه فشاری خوێنی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه كیوییان خواردووه له رۆژێكدا به رێژه‌ی 3.6 پله كه‌متره له‌وانه‌ی سێویان خواردووه.
توێژه‌ره‌كان گوتیان كۆمه‌ڵه‌ی كیوی خۆره‌كه‌ش فشاری خوێنیان هه‌ر ماوه، به‌ڵام پله‌كانی كه‌متر بووه

کازیوە تەندروستی