توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له كۆمه‌ڵه‌ی زانستیی دڵ له ئۆرلاندۆی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه, خواردنی سێ كیوی له رۆژێكدا ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی فشاری خوێن. به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن یه‌ك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوونی مرۆڤه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه تا ئێستا هۆكاری یه‌كه‌مه بۆ مردنی مرۆڤ له جیهاندا.
نه‌خۆشه‌كان كراون به دوو كۆمه‌ڵه‌وه و كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میان رۆژانه سێ كیوی دراوه‌تێ و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش ته‌نیا یه‌ك سێوی دراوه‌تێ. دوای هه‌شت هه‌فته ده‌ركه‌وتووه فشاری خوێنی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه كیوییان خواردووه له رۆژێكدا به رێژه‌ی 3.6 پله كه‌متره له‌وانه‌ی سێویان خواردووه.
توێژه‌ره‌كان گوتیان كۆمه‌ڵه‌ی كیوی خۆره‌كه‌ش فشاری خوێنیان هه‌ر ماوه، به‌ڵام پله‌كانی كه‌متر بووه