گه‌نجێکی کورد که خه‌ڵکی شاری که‌لاره و ته‌مه‌نی 32 ساڵه به‌ناوی (سه‌باح ئه‌میر ره‌حیم) له ژورێکی ساردی بێ‌ناز دا جهڵدهلێداو له غوربه‌ت بۆ ئه‌به‌د روحی دایک و باوک و هاورێکانی جێهێش .
سه‌باح ئه‌میر ره‌حیم ماوه‌ی 6ساڵه له شارۆجکه‌ی بلێرگی هۆلندا ده‌ژیت و خاوه‌نی مافی په‌نابه‌رێتیه ویهکیکه له‌گه‌نجه به تواناکانی بواری کیک بۆکسێن زۆر حه‌زی به‌وبواره ده‌کرد و ده‌بوو ئه‌و
شه‌وه بخه‌وتایه تا به‌یانی بچێته سه‌رئیش به‌لام هاورێکانی له سه‌ر ئیش جاوه‌رێی سه‌باح ده‌که‌ن که هه‌ر دیار نیه تا وای لێدێت ده‌گاته شه‌وو ئیتر هاورێیه‌کی ده‌ڵێت باجم بزانم بۆ سه‌باح نه‌هاتوه بۆ ئیش، کاتێک ده‌گاته ماڵه‌وه ده‌بینێت پاسکیله‌که‌ی له به‌رده‌رگایه و ده‌جێته ژورەوه بۆ ئه‌وی له ده‌رگابدات ههردهرگا ناکاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی دراوسێکانی دێنهدهره وه ده‌بینن به‌وشێوه‌یه ئه‌م هاورێیه‌ی له ده‌رگا ده‌دات ده‌پرسن جیه بۆ هه‌ر له‌ده‌رگا ده ده‌یت ئه‌میش ده‌ڵیت له ماله‌و نه‌هاتوه بۆ ئیش ئه‌مه شتیکی تاییه.. ئیتر به هاوکاری دراوسێکانی ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌که‌ن دوایی ئه‌وه‌ی که مه‌فره‌زه‌یه‌کی پۆلیس ده‌گاته شوقه‌که‌ی و ده‌رگا که ده‌شکێن ده‌بینن سه‌باح هه‌ناسه‌ی ساردبوه و له جێگاکه‌ی جۆن خه‌وتوه ئه‌وها هه‌ڵ نه‌ستاوه و کۆجی کردوه به سروشتی ، به‌پیێی زانیاری راپۆرتی نه‌خۆشخانه و پۆلیس کۆج کردنه‌که جهلدهبوه ، سه‌باحی کۆج کرد‌و هیج خزموو که‌سێکی له هۆڵندا نابێت و به هاوکاری ره‌وه‌ندی کوردی و هاورێکانی هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ کۆبکه‌نه‌وه تا ته‌رمه‌که‌ی له رێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌وه بگه‌رێننه‌وه کوردستان و ته‌سلیمی بنهمهلهکهی بکه‌ن .
له سه‌ر مه‌له‌سی هاوکاری کردنی ئه‌م گه‌نجه په‌یوه‌ندیمان کرد به کۆمیته‌ی رێکخستنی هۆلندا سه‌ید عه‌لی لێپرسراوی کۆمیته‌ی ”ووتی:ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی هۆڵندا هاوکاری کاکه سه‌باحی کۆجکردومان کرد به بری 1000هه‌زار یۆرۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووی ته‌رمه‌که‌ی بگه‌رێنرێته‌وه خاکی کوردستان و خۆشم راسته‌وخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی عێراق له هۆڵندا کرد تا هاوکاری و کارئاسانی بۆ بکرێت.
شایانی باسه ناوبراو له مزگه‌وتی شاری ڤێنلۆ (کف و دف) کراوه و دوایی ئه‌وه‌ی که نوێژی له سه‌رکرا بریار بو رۆژی شه‌مه ئێواره‌که‌ی بگه‌رێنرێته‌وه خاکی کوردستان ،ئێستا هۆڵندا به بۆنه‌ی ئه‌م کۆجه له ناکاوه وه غه‌م دای گرتوه و به‌نیازن هاورێکانی له هه‌مان شار پرسه‌ی بۆ دابنێن.
شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی _ هۆڵه‌ندا