بریار وابوو له‌م مانگه‌دا که‌ناڵی ئاسمانی ڕای تیڤی ده‌ست به په‌خشی ئاسایی خۆی بکات به‌ڵام ده‌ستی پێ نه‌کرد هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌دانی مۆڵه‌تی په‌خش کردن بوو له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئێمه باجی ڕێگه‌پێدانی کارکردنمان بۆ کارمه‌ندانی خۆمان دروست کردبوو که باجه‌کان نێو ده‌وڵه‌تی بوو.. به‌ڵام له‌لایان ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه تا ئێستا نه‌دراوه‌ته‌وه هیچ هۆکارێکی نایاسایش نیه بۆ ڕێگرتن له کارمه‌ندانی ئێمه یان نه‌دانه‌وه‌ی باجه‌کان ..
وه تا ئێستا دوو جار به مه‌به‌ستی بینینی ( نێچیرڤان بارزانی و دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ) سه‌ردانی کوردستانم کردووه له سه‌رداوای سکرتێره‌کانیان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕێگه دان به ده‌ست به‌کار بونمان به‌ڵام به داخه‌وه .. نه‌یانم بینی وه‌نازانم هۆکار چیه!! ئێمه وه‌ک ڕای کوالیتی پێویست ناکا باسی کاره‌کانمان بکه‌ین چونکه هونه‌ر دۆستان ده‌زانن چیمان کردووه له ماوه‌ی ساڵێک له دامه‌زراندنمان … وه به‌رده‌وام دابین ئێمه هه‌رگیز داوای یارمه‌تی دارایمان لا حکومه‌تی هه‌رێم و هیچ شوێنه‌ک نه‌کردووه ناشیکه‌ین ته‌نها داوای مافی ئازادی پهخشکردنمان کردووه ئایه وه‌ک کوردێک مافی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێکی سه‌ربه‌خۆمان نیه؟!! وه دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه ئێمه هه‌ر وه‌کو پێشتریش به‌ڵێنمان داووه و دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه ڕای تیڤی هه‌ر ده‌ست به په‌خش ده‌کات ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک کاتژمێریش بێت.. بروا ته‌ها : به‌ڕێووه‌به‌ری ڕای کوالیتی