دوایین پرۆژەی ھونەریم کارێکی ئاشتەواییە بە “سێوی میخەکڕێژ” کە بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو لە شاری زاخۆ بە ئەنجام بگات. لەو پرۆژەیەدا ھەر سێ ئایینی “ئیسلام، مەسیحی و ئیزەدی” بە یەک دەگەن و لە ئێوارەخوانێکدا کەسایتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی ھەر سێ ئایین بەشدار دەبن و سێو میخەکڕێژ دەکەن و پێشکەشی یەکدی دەکەن.
ئەو کارە بەدەر لە کارێکی سیاسییە و ھەوڵێکی مرۆڤانە و ھونەریە بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان و یەکدی پەسندکردن. تا ئێستا سپۆنسەرم نییە و ئەگەریش نەبوو لەسەر ئەرکی خۆم بە ئەنجامی دەگەیەنم. وەکوو کەسایەتییەکی لائیک و سەربەخۆ کار بۆ ئەو پرۆژەیە دەکەم و تا ئیستاش لە گەڵ چەند لایەنێک دانیشتنم بووە. برایانی یەکگرتووی ئیسلامی و برایانی مەسیحی تا ئیستا رەزامەندی خۆیان دەربڕیوە و لە چەند رۆژی داھاتوو لەگەڵ برایانی ئیزەدی و کاربەدەستانی حکومەتیش دانیشتنم دەبێت. ئەو پرۆژەیە ھەوڵێکە بۆ زیاتر لێک نزیکبوونەوە و ھێنانە ئارای دیالۆگێکی مرۆڤانە و ھەروەھا پرۆڤەکردنی ئەزمونی دیموکراسی بۆ ئەوەی بزانین کە سەرەڕای جیاوازی بیر و بۆچون و ئایدیالۆژی ئایینی و سیاسی، دەتوانین لای یەک دابنیشین و یەکترمان خۆش بوێت. بە ڕای من جگە لەوە –بە تایبەت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست- چارەیەکیترمان نییە. ئەو رووداوانەی بادینان برینێەکە لە رۆح و جەستە ھەمومان و ئەرکی سەرشانی ھەموو لایەن و تاکێکە کە بۆ ساڕێژبوونەوەی ھەوڵبدات. ھیودارم ئەو پرۆژەیەم بە ئەنجام بگات.
دوایین پرۆژەی ھونەریم کارێکی ئاشتەواییە بە “سێوی میخەکڕێژ” کە بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو لە شاری زاخۆ بە ئەنجام بگات. لەو پرۆژەیەدا ھەر سێ ئایینی “ئیسلام، مەسیحی و ئیزەدی” بە یەک دەگەن و لە ئێوارەخوانێکدا کەسایتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی ھەر سێ ئایین بەشدار دەبن و سێو میخەکڕێژ دەکەن و پێشکەشی یەکدی دەکەن. ئەو کارە بەدەر لە کارێکی سیاسییە و ھەوڵێکی مرۆڤانە و ھونەریە بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان و یەکدی پەسندکردن. تا ئێستا سپۆنسەرم نییە و ئەگەریش نەبوو لەسەر ئەرکی خۆم بە ئەنجامی دەگەیەنم. وەکوو کەسایەتییەکی لائیک و سەربەخۆ کار بۆ ئەو پرۆژەیە دەکەم و تا ئیستاش لە گەڵ چەند لایەنێک دانیشتنم بووە. برایانی یەکگرتووی ئیسلامی و برایانی مەسیحی تا ئیستا رەزامەندی خۆیان دەربڕیوە و لە چەند رۆژی داھاتوو لەگەڵ برایانی ئیزەدی و کاربەدەستانی حکومەتیش دانیشتنم دەبێت. ئەو پرۆژەیە ھەوڵێکە بۆ زیاتر لێک نزیکبوونەوە و ھێنانە ئارای دیالۆگێکی مرۆڤانە و ھەروەھا پرۆڤەکردنی ئەزمونی دیموکراسی بۆ ئەوەی بزانین کە سەرەڕای جیاوازی بیر و بۆچون و ئایدیالۆژی ئایینی و سیاسی، دەتوانین لای یەک دابنیشین و یەکترمان خۆش بوێت. بە ڕای من جگە لەوە –بە تایبەت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست- چارەیەکیترمان نییە. ئەو رووداوانەی بادینان برینێەکە لە رۆح و جەستە ھەمومان و ئەرکی سەرشانی ھەموو لایەن و تاکێکە کە بۆ ساڕێژبوونەوەی ھەوڵبدات. ھیودارم ئەو پرۆژەیەم بە ئەنجام بگات.