ناوی نووسەر: یوسف عزەدین
ئەم کتێبە ٢٨٦ لاپەڕەیەو لەچاپخانەی کارۆ چاپکراوە/سلێمانی٢٠٢٠
پێکهاتەی کتێبەکە لەکۆمەڵێک گوزەردا خۆی دەبینێتەوەو دەرئەنجامی کۆمەڵێك بابەت و نووسین هاتۆتەبوون و بەگشتی کارکردنە لەوروژاندنی پرسیارگەلی فیکری و فەلسەفی ئەرگۆمێنتانەدا.. سەرەتا لەوتارە فیکرییەکانەوە دەست پێدەکات و دواتر دەچێتە سەر دیالۆگە هەستیارەکان و ئینجا دەگاتە کۆمەڵیک وەرگێرانی هەڵبژاردە لەزمانی تورکییەوە.. هەر هەمووشی لەمەداری تێڕوانینێکی تەفکیکیانەدا هەڵدەسووڕێت و مەبەستیەتی خوێنەر بەرەو دنیای پرسیارلەخۆکردن و تێڕامان و بەخۆداچوونەوە ببات.