لەم سەردەمەی کۆرۆنا بیرۆکەی جیاجیا سەرهەڵدەدەن. لێرەو لەوێ بۆ بەردەوامی بە کارەکانیان چەندین بیرۆکە لەلایەن خاوەن کارەکان پەرەی پێدەدرێت و لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان پەیڕەو دەکرێن.
ریستۆرانتی مێدیاتێک لە ئەمستردام لە لێواری یەکێک لە کەناڵە ئاوییەکانی ئەم شارە دەست بەکارەکانی دەکاتەوە و تا دوو مانگی تریش هەموو جێگاکانی گیراون، ڕۆژانە بە دەیان کەس بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و خواردنێکی بەتام سەردانیان دەکەن. بەڵام پێشوازیی ئەمجارەیان جیا لە جارانی پێشوو لە ناوەوەی ریستۆرانت نابێت، بەڵکو لە خانووی شووشە پێشوازی لە میوانانی دەکات.
بیرۆکەی گۆڕینی خانووی شووشە بۆ دانیشتنی دوو کەسی بە کورسی مێزەوە لەلێواری کەناڵی ئاویی ئەمستردام لەلایەن سەردانیکارانی پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. بەجۆرێک سەرجەم جێگاکان تا دوو مانگی تر گیراون.
ئەم خانووە شوشەییانە بچووکن و تەنها جێگای دوو کەسی تیا دەبێتەوە، بە شێوەیەک لە چوارچێوەی ڕێنماییە تەندروستییەکاندایە. پێچەوانەی زۆربەی ریستۆرانتەکانی تر کە تەنها دەتوانن بە دلیڤری خواردن رادەستی کڕیارەکانیان بکەن.