لێرە و لەوێ زۆر بەبەرگوێمان کەوتیە سکواتێکی کوردی هەن تایبەت بە یاری پەپجی مۆبایل بەناوی ” کورد سکواد ” کە لەم چەند ڕۆژەی دوای لە زۆرێك لە کەناڵەکان و تایبەت تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کەوتنە بەر باس کەوا بەژداری تۆرنمێنتێکی گەورە و نێو دەوڵەتیان کردیە کە ئەوەش جێی ڕامان و بیرکردنەوەیە هاوکات یەکەم جارە لە نێو کورد چەند گەنجێك هەبن لە بواری گەیمینگ بتوانن بەژداری ئیڤێنتێکی هاوشیوەی جیهانی بکەن ئەویش تیمێکی کورد بن ، نامەوێت زۆر درێژە بە پێشەکیەکە بدەم دەمەوێت بێمە سەر ناوەڕیکی بابەتەکەم .
وەکو هەموومان ئاگادارین بواری گەیمینگ ئێستاکە لە هەموو جیهان لە بەرو پێش چوون دایە ، ئەگەر گەڕانەوەیەک بۆ ڕابردوو بکەین دەبینین چەندین شاعیری گەورەی کورد نوسینیان لەسەر وڵاتانی دراوسێ کردووە بەوەی دژی کورد بوون و بۆ لە ناوبردنی کورد دەستیان لە گەردەنی چەندین لاوی کورد ناوە تاوەکو نەگەن بەوەی کە دەیانەوێت ، کە ئەو زەمەن زەمەنی تفەنگ و سیاسەتێکی توند و تیژ بووە، بەڵام ئێستاکە سەردەمی تەکنەلۆژی و پێشکەوتنە،جا لە هەر بوارێك بێت ، دەبوو لایەنی دەستەڵاتدار پشتگیری ئەو چەند گەنجەی کردبا تاوەکو بگەنە ئەو ئەنجامەی کە خەونیان بوو بەڵام نەیان کرد و بگرە زۆرێك دژایەتیشیان کرد هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە لەلایەن حکومەتی عێڕاقی ئەو یاریە قەدەغەکراوە زێدەتر نیە ، دەنا ئەوان بە ناوی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوێ بوون بە یاریکردن و ئەتەکێتی یاریکردنیان هەموو عەرەب و فارسیان دەم کوت کرد ، دەبوو هاوکاری بکرێن یان ئەوەتە هیچ دەستەڵاتدارێك بەرژەوەندیەکی لەگەڵ ئەو تیمە نەبووە لەبەر ئەوەش نەگەشتنە ئەو ئەنجامەی دەیانەوێت، ئەگەر سەیری ئیڤێنتەکەمان کردبا هەموو کیشوەرەکان بە ئامادەکاریەکی جوان و یارمەتیەکی زۆرەوە لەوێ بوون تەنانەت ئەو تیشێرتەی کە پۆشیبوویان هەمان ئەو ئاڵایەیی لەسەر بوو کە لە وڵاتەکەی خۆمان پشتگیریان نەکرا، ئەو ئاڵایەیی هەموو ساڵێك رۆژێك یادی دەکرێتەوە و بە خوێنی چەندین شەهید گەشتۆتە ئەو رۆژگارە ، بە پەلەپەل چەند پلەیرێکیان لە ئەوروپا کۆکردەوە بۆچی؟ بۆئەوەی لانی کەم ئاڵا و ناوی کورد بگاتە جیهان ئاڵای کوێ ئاڵای گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت و بێ ناسنامە..! ئاڵایەک تورکی ڕەگەزپەرەست هێشتا قبوڵی نیە گەشتیارە کوردەکان وێنەشی پێوە بگرن ئاڵایەک لە کەرکوک داگیرا و خرایە ژێرپێ.. ئەی ئەم تەحەدیەی کوردسکواد ئەبێ توشی چی کردبن ، بەبێ ئەوەی کەستان بناسم لەناخی دڵەوە شانازیتان پێوەئەکەم، ئێوە مەحاڵتان بەچۆکدا و بەگژ قولەی قافا چوون ، ئەو گەنجانەی لەگەڵ شکستەکەیان فرمێسکی خۆشیان لە چاو قەتیس مابوو بۆ ئەو پشتگیرەیی خەڵک دەی کردن بەڵام لایەنی پەیوەندیدار نەیانی کرد ، وەکو هەموومان پێی ئاشناین ساڵانە ئیڤێنتێك دەکرێت بۆ دیاری کردنی شاجوانی وڵاتان کوردستانیش بەدەر نیە لەوە کە کۆمپانیایەک سپۆنسەری ئەو ئیڤێنتە دەکاتن ئەگەر لایەنی پەیوەندی دار نەیتوانی ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ خۆ کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان دەیان توانی وەکو ئیڤێنتی دیاری کردنی شاجوان ئەو ئەکە بگرێتە خۆ …! بەڵام بۆ نەیان کرد ئەوەش جێگایی پرسیارە .
ئەوەی جێی سەرەنجی زۆرێکمان بوو :
گەنجێکی کورد ئەو پیرە قەڵاتەی ” ابراهیم ” ئەو گەنجە بوو لەگەل ئەوەی پشتگیریان نەکردن لەو ئیڤێنتە بەڵام ئاڵایی شەکاوەی کوردی لە پشتی خۆی قایم کرد و پشتی خۆی پێدادا و پێی بەستا کە هیچ یەک لە تیمە بیانیەکان ئاڵایی وڵاتەکەیان لەسەر تیشێرتەکەشیان نەبوو، هاوکات لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەی کۆمپانیایی خاوەن ئیڤێنت نواندیان بەرامبەر ئەو تیمە کوردیە ئامادەبوون هۆڵی ئیڤێنت بەجێ بهێڵن بەڵام ئاڵایی خوێنی شەهیدان شەکاوەبێتن و بمێنێتەوە لە هۆڵەکە، ئەگەر سەیری ڵایڤە ڕاستەخۆکان بین ئێستاش ماوەتەوە وەکو بەڵگەیەک هەموو کورد بە یەک دەنگ ناوی کوردیان دەهێنا و ناوی کوردیان بەرز دەنرخاند بەڵام هەم دیسان ئەو گەنجانە بە ئومێدەوە دەڕوانن و هیوایان وایە لە ئیڤێنتی تر باشتر دەربکەون لەوەی کە دەرکەوتن .
داواکاری :
ئێستاش درەنگ نیە هاوکاریان بکەن بۆ ئیڤێنتەکانی تر بەڵکو وڵاتانی دراوسێ ببینن کورد ئەمڕۆ بە تەکنەلۆژی و پێشکەوتنی لە بواری گەیمینگ لە لوتکەدایە سەرکەوتنی بەردەوامی هەیە ، هەر وەک ئەو خێزانەی لە رۆژانی نەهامەتی کورێکی لێ شەهید دەبوو هیوایی بە کوڕەکەی تر دەبوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵایی پیرۆزی کوردستان هاوکاریان بن ئێستاش درەنگ نیە با ئەو گەنجانە بگەنە لوتکە بەڵکو وڵاتانی دراوسێ ئاست و پێشکەوتن و بەهرەی لاوە کوردەکان ببینن کە گەشتۆتە چ لوتکەیەکی هەڵگوردی .
لە کۆتایدا :
ئێستاش درەنگ نیە هاوکاریان بن با ئیڤێنتەکانی تر ئاڵای کورد شەکاوەتربێت ، دووبارە بەبێ ئەوەی کەستان بناسم لەناخی دڵەوە شانازیتان پێوەئەکەم، ئێوە مەحاڵتان بەچۆکدا و بەگژ قولەی قافا چوون هەوڵ و تێکۆشانتان بە هەدەر ناچێت دڵنیابن ئێمەی کورد هەموو یەك دەنگ لەگەڵتانین، لەگەڵتانین .
هەژاری .