کامەران حاجی ئەلیاس
ھونەری شێوەکاری، خاوەنی چەندین قوتابخانەی تایبەت بە خۆیەتی وەکو قوتابخانەی کلاسیک، سروشتی ، واقعی ، سوریالی،تەجریدی .. زۆرێک لە ھونەرمەندانی جیھان و کوردستان شێوازی کارکردنیان خۆیان وابەست کردووە بەیەکێک لە قوتابخانەکان ھەندێک لە ھونەرمەندەکان بۆ نیگار کردنی تابلۆییەکانی سوود لە چەندین قوتابخانەی شێوەکاری وەردەگرن.
ھونەرمەند ئازاد مەخمووری شێوازی کارکردنی جیاوازە لە گەڵ ھونەرمەندانی تر ئەو لە شێوازێکی تایبەت بەخۆی ھەیە،لە ڕووی بەکارھێنانی ڕەنگ و کەرەستەی تایبەت بە تابلۆکانی ئەو زیاتر بە گرافیک کار دەکات لەسەر مادەی پلێت و نوحاس تابلۆ کانی دەکێشت لە رۆژی چوارشەممە ١١ی ٦ی٢٠٢٦ سەردانی گەلەری میدیای شاری ھەولێرم کرد بەمەبەستی بیننی شەشەمین پیشانگای تایبەتی ئەم ھونەرمەندە کە لەژێر ناوی (تابلۆکان دەدوێن) بوو خوێندنەوەی و تێگەیشتن لە تابلۆکان گرنگە بۆ ئەوەی بینەر چێژ لە ھەر تابلۆییەک وەربگرێت بەجۆرێک بێت خودی ھونەرمەند شیکردنەوەی بۆ بینەر نەکات ئەمە ئەو خاڵە بوو کە لە تابلۆکانی ھونەرمەند ئازاد مەخمووری ، ھەستم پێدەکرد چونکە چێژ وەرگرتن لە ھەرکارێکی ھونەری فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ حاڵیبوون لە کارەکە ڕاستە ھەندێک لە تابلۆکان چەندین ھێما و ئاماژەی لەخۆ گرتبوو بەڵام ئەگەر بە ووردی سەیری تابلۆکان بکەیت بەئاسانی لە قوڵی مانای تابلۆییەکە حاڵی دەبوویت لە میانی گەڕانم بەنێو تابلۆییەکاندا کە لە(٣٠) تابلۆ پێکھاتبوو چەندین بابەتی نێو تابلۆیەکان سەرنجی راکێشام بەجۆرێک مرۆڤ چەقی زۆربەی تابلۆییەکانی بوو لە نێومرۆڤیشدا ئافرەت پشکی شێری بەرکەوتتبوو ئافرەت وەکو دایگ وەکو خۆشەویشت وەکو نیشتمان.. ھەموویان گوزارشت بوون لە ناسۆرییەکانی ھەموولایانەکانی ژیانی ئەمڕۆی تاکی کورد بەتایبەتی تاکی جیھان بەگشتی تابلۆکانی ئەم ھونەرمەندە وا لە مرۆڤ دەکات بە دواداچوون بۆ ھەڵس و کەوتی رۆژنەی خۆی بکات بەجۆرێک رۆژانە بیر بکاتەوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رۆژنەی خۆی لایەنە ئەرێنی و نەرێنی خۆی دیار بکات.
دوو ڕەنگ (ڕەش و سپی) ،پێکھاتەی سەرەکی سەرجەم تابلۆییەکانی ھونەرمەند ئازاد مەخمووری بوون، ئەمەش توانستی ھونەرمەند دەردەخات بەوەی بتوانێت لە رێگەی دوو ڕەنگەوە سەرەنجی بینەران بۆ تابلۆیەکانی رابکشێت .
لە کۆتاییدا دەست خۆشی لە ھونەرمەند ئازاد مەخمووری دەکەم لە ھەمان دەست خۆشی لە بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەر ھەولێر وبەرێوەبەرایەتی شێوەکاری و کاری دەست دەکەم .































































کامەران حاجی ئەلیاس








Discussion about this post