ژنێکی گه‌نجی ئه‌مه‌ریکی له فڕۆکه‌ی ئه‌سته‌نبووڵ ـ لۆس ئانجلێس، له ڕێگای بووژانه‌وه‌ی دڵ له لایه‌ن سینه‌ماکاری کورد “به‌همه‌ن قوبادی” له مردن ڕزگاریی بوو.
“به‌همه‌ن قوبادی” که رۆژی شه‌مه ١٦ی مارسی ٢٠٢٤ به فڕینی ژماره ٠٠١٠ کۆمپانیای تۆرکیش ئێرلاین له ئه‌سته‌نبووڵه‌وه به‌ره‌و لۆس ئۆنجلێس گه‌شتی ده‌کرد، گیانی ژنێکی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکی له‌م فڕۆکه‌یه‌دا له مردنی یه‌کجاری ڕزگار کرد.
خاتوو “زۆزان” یه‌کێک له گه‌شتیاره‌کانی فڕۆکه‌ی ئه‌سته‌نبووڵ ـ لۆس ئانجلێس، له‌م باره‌یه‌وه گوتی: له‌و کاته‌یدا که هه‌موو گه‌شتیاره‌کانی ناو فڕۆکه‌که له خه‌ودابوون؛ ژنێکی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکی که به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و دوو منداڵه‌که‌ی سه‌ردانی وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌کرد، له‌و کاته‌یدا که ده‌یویست بچێت بۆ توالێتی فڕۆکه‌که، به‌ڵام له ناکاو و چاوه‌ڕوان نه‌کراو له ده‌رئه‌نجامی وه‌ستانی دڵ، له ته‌نیشت درگاکه دبوورێتهوه و ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌ویی.
“به‌همه‌ن قوبادی” سینهماکاریش که له‌م فڕۆکه‌یه‌دا بوو، هه‌ندێک دواتر بۆ چوون بۆ توالیت، له‌سه‌ر جێگاکه‌ی خۆی هه‌ڵده‌ستێت که به‌ڕێکه‌وت بۆی ده‌رده‌که‌وێت که ژنێک له سه‌ر عه‌رزی فڕۆکه‌که که‌وتووه. له سه‌ره‌تادا هه‌رای لێده‌کات، به‌ڵام وڵامێک نابیستێت، به خێرایی ڕه‌گی ده‌ستی چێک ده‌کات و بۆی ده‌رده‌که‌وێت که له هۆش خۆی چووه، به‌ڕێزیان پاشان داوای فرایاکهوتنی خێرا له به‌شی بیزینێس کڵاسی فڕۆکه‌که ده‌کات.
ئه‌م گه‌شتیاره ده‌گێڕێته‌وه که به له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی قه‌یراناویی و له هۆشچوونی ئه‌م خاتوونه که هه‌روا بێ جووڵه بووه، به‌ڕێز قوبادی نه‌وه‌ستا تاکوو ستافی فڕۆکه‌که و هاوکاره‌کانیان بگهنێی و ده‌ست به‌جێی بۆخۆی به‌خێرایی و به ئه‌نجامدانی کاره سه‌ره‌تاییه‌کان و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی هه‌ناسه‌ی ده‌ستکرد و چالاکی یارمه‌تیده‌ر CPR و ئه‌نجامدانی مه‌ساجی دڵ له‌سه‌ر قه‌فه‌سه‌ی سینگی، هه‌وڵی بێوچانیدا بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و له ڕێگای بووژانه‌وه‌ی دڵ و سیپه‌لاکی؛ که به‌خته‌وه‌رانه به‌ره‌و ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و توانی گیانی ئه‌م ژنه ئه‌مه‌ریکییه له مردنی یه‌کجاری ڕزگار بکات.
کاپیتانی فڕۆکه‌ی فڕینی ژماره ٠٠١٠ کۆمپانیای تۆرکیش ئێرلاین و ستافی فڕۆکه‌ی ئه‌سته‌نبووڵ ـ لۆس ئانجلێس؛ سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ جووڵانه‌وه‌ی خێرا و کرده‌وه‌ی ده‌ست به‌جێی ئاراسته‌ی “به‌همه‌ن قوبادی” کرد؛ چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م فریاکه‌وتنه خێرا و یارمه‌تی به‌خشه پێش نه‌خۆشخانه ته‌نیا چه‌ند چرکه دره‌نگتر ئه‌نجامدرایه؛ بۆ یارمه‌تی به‌خشین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و دره‌نگ ده‌بوو و گیانی ئه‌م ژنه گه‌نجه ئه‌مه‌ریکییه بێگومان ده‌که‌وته مه‌ترسییه‌وه.
Discussion about this post