مه‌نسوور جیهانی ـ “عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژه‌نیاری هه‌رمانی کورد مامۆستا “جەمشید عەندەلیبی” جه‌ختی کرده‌وه: ناوی مامۆستا “جەمشید عەندەلیبی”، بۆ هەمیشە، لە ناو دەنگ و سۆزی نەی و ئاوازەکانیدا دەمێنێتەوە.
“عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژه‌نیاری به‌توانای ئامێری نای ڕه‌وانشاد مامۆستا “جەمشید عەندەلیبی” نووسیوییه‌تی: هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی مۆسیقای کوردی تازییەبار کرد. ئەم هەواڵە تاڵە، ئێمەی گەڕاندەوە بۆ ٥٤ ساڵ لەمەوبەر، کە جەمشید عەندەلیبی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا یەکەم مەشقی ڕاهێنانی مۆسیقای لای مامۆستا “حەسەنی کامکار” دەست پێ‌کرد و دواتر بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە، شوێنپەنجەی بەسەر مۆسیقای کوردی و ئیرانیدا دیار بوو.
ئێستا، وێڕای بەرزنرخاندی ئەو خزمەتانەی بە هونەر و بەتایبەتی بە مۆسیقای کوردی کردووە، ئەم کۆچە ناوادەیە بە خەسارەتێکی گەورە دەزانین و بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند و هونەرپەروەری عەندەلیبی و هاوڕێیانی و هەموو هۆگرانی مۆسیقا و هونەری کوردی دەکەین و دڵنیاین یاد و ناوی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی، بۆ هەمیشە، لە ناو دەنگ و سۆزی نەی و ئاوازەکانیدا دەمێنێتەوە.
عەباس غەزالی میرخان
هەولێر
٧/ ٤/ ٢٠٢٤
Discussion about this post