هونەرمەند سامان عومەر له پهیامێكیدا كه لهسهرپهرهی تایبهتی خۆی بڵاویكردۆتهوه، دهڵێت “لێرهوه داوا له ههموو هونهرمهندانی وڵاتانی ئهوروپا دهكهم كه لهم كاره گرنگه بهژدار بن، هاوكاری كردنی ئهو خوشكو برایهنه ئهركێكی سهر شانی ههموو یهكێك له ئێمهویه”.
دەقی پەیامەکەی هونەرمەند سامان عومەر
خۆشم ئەوێی وڵاتەکەم!
هەرچەندە وڵاتی ئێمە چەندەها ساڵە لەژێر تەوژم و شاڵاوی نەهامەتیدایە! وەک هەموو جارەکانی تر جارێکی تر دەبینین بەشیکی وڵاتەکەمان لە نەهامەتیدایە و پێویستیان بە هاوکاری هەم مادی و هەم مەعنەوی هەیە! بۆیە منیش وەک سامان عومەر، هەموو توانایەکی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ هاوکاری کردنی برا و خوشکان و کۆرپەکانی (ئاوارەکانی) کوردستانی ڕۆژئاوا. هەموو پارچەکانی لەشمیان پێشکەش ئەگەر پێویستیان پێی بێت! وە لێرەوە داوا لە هەموو هونەرمەندانی وڵاتانی ئەوروپا دەکەم کە لەم کارە گرنگە بەژدار بن، هاوکاری کردنی ئەو خوشکو برایەنە ئەرکێکی سەر شانی هەموو یەکێک لە ئێمەویە. پێشنیار بە هەموو هونەرمەندانی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا دەکەم کە هەر کەسێک لەخۆی ڕادەبینێت و دەتوانێت وەک کۆمەکێک بۆ ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات، چەند ئاهەنگێکی گەورە لەم وڵاتانە سازبکەین و هەموو داهاتەکەی وەک هاوکارییەک بنێرینەوە بۆ ئاوارەکانی ڕۆئاوای کوردستان.
هەر هونەرمەندێک، مۆزیک ژەنێک، هاوڕێیەک ئەیەوێت لەو کارەدا هاوکار بێت. پەیوەندی بە منەوە بکات بۆ ڕێکەوتن لە دروستکردنی ئاهەنگەکان. لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک. سامان عومەر