یەکێک لە ناودارەکانی (کاونتری میوزیک)ی ئەمریکی مالیندا گایل دوێنێ بە هۆی کارێکی خۆکوژی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دوای ئەوەی دراوسێکان گوێیان لە دەنگی تەقە دەبێت پۆلیسی ناوچەکە ئاگاداردەکەنەوە، دوای کەمێک لەگەیشتنیان دەبینن مالیندا لە هەمان شوێنی هاوڕێکەی کە مانگێک لەمەوبەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا بوو بە هەمان دەردی هاوڕێکەی سەری نایەوە.
مالیندا ساڵی ١٩٧٥ لە دایکبووە و لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە یەکەم ئەلبومی موزیکی خۆی بەرهەم هێناوە. دوێنێ لە ١٧ شوباتی ٢٠١٣ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ماڵئاوایی لە هەموان کرد.
نوێترین زانیاری دەربارەی ژیانی مالیندا و بڕیاری خۆکوژیەکەی دەگەڕێننەوە بۆ کێشەی تایبەتی و ژیانی هونەری. مالیندا پێش ئەوەی خۆیبکوژێت سەرەتا سەگەکەی خۆی دەکوژێت ئینجا خۆی.