كارۆخ مەلا ئەسعەد: خانزادە خان، یەكێكە لە گۆرانییەكانی هونەرمەندی كۆچ كردوو سەڵاح داودە و بە دەنگی عەباس سەڵاح داودەی كوڕی دووبارە دەكرێتەوە.
تەواوی كارەكانی ئەو بەرهەمەیش هونەرمەند ڕزگار حەمە ڕەئوف بەشێوازێكی تازەگەرییانەی بۆ كردووە.
لەمبارەیەوە ڕزگار حەمە رەئوف بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت: “لە ستۆدێۆی كەناڵی ئاسمانی كەركووك كاری توماركردن و میكسی ئەو گۆرانییە جێبەجێ كراوە و خۆم و هەریەك لە مۆزیسیانان كاروان مەحەممەد، سامان عەزیز، شوان ئەكرەم، ئەیاد محەمەد، شاڵاو بەكر، بە میووزیك بەشداریمان تێدا كردووە. هەروەها ئێستا ئەو گۆرانیە ئاسۆ حوسێن دەرهێنەرێتی و ئەردەڵان غەریبیش وێنەی دەگرێت.”
زیاتر لە بارەی ناوەڕۆكی ئەو بەرهەمەوە گوتی: “ئاری شەوكەت مۆنتاژەكەی دەكات و میكسی دەنگیش شوان ئەكرەم بە ئەنجامی دەگەیەنێت و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لە ڕێگەی كەناڵە هونەرییە كوردییەكانەوە بڵاو دەكرێتەوە.”
شایانی باسە ئەو بە رهەمە یەكێك دەبێت لە بەرهەمەكانی كەناڵی ئاسمانی كەركووك.