كارۆخ مەلا ئەسعەد: بێوار عیزەت لە ڕێگەی ڕۆژنامەی “هەولێر”ەوە ڕایدەگەیەنێت كە بەم نزیكانە سەرجەم ئەو نامە نهێنیانەی خۆشەویستەكەی كە بۆی ناردووە بڵاو دەكاتەوە و نیشانی خەڵكی دەدات.
گۆرانیبێژی گەنج بێوار عیزەت لە لێدوانێكیدا بە “هەولێر”ی گوت: “دەمەوێت بۆ هەوادارانم و خوێنەرانی ڕۆژنامەكەتان ڕابگەیەنم كە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو نامە تایبەتانەی خۆشەویستەكەم بۆمی ناردووە گشتیان ئاشكرا بكەم و بەبێ دوو دڵی و هیچ ترسێكیشەوە بڵاویان دەكەمەوە.”
بێوار لە بارەی ناوەڕۆكی ئەو نامانە دەڵێت: “نامەكانت ناونیشانی گۆرانییەكی تازەمە و لە ئاوازی خۆمە و هۆنراوەی سەڵاح بایزە. هەروەها لە ئێستادا ئەو گۆرانییەیشم لە لایەن دەرهێنەر و وێنەگر، عادل ئاكرەیی كراوە بە كلیپ و لە قۆناغی مونتاژ كردن دایە. هاوكات لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا ئەو كارەم پێشكەشی هۆگرانی دەنگم دەكەم و بەشێوەیەكی جوان بڵاوی دەكەمەوە.”
گوتیشی: “تێچووی تەواوی كلیپەكەم كۆمپانیای ئاڤا میدیا گرتوویەتیە ئەستۆ و سوپاسیان دەكەم.”