زانا دڵشاد دزەیی : خانمە ھونەرمەند لەنجە بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کارێکی ھونەری گەڕایەوە کوردستان و رایگەیاند، لەمەودوا گۆرانی نوێی خۆی پێشکەش دەکات.
لەبارەی گەڕانەوەی بۆ کوردستان لەنجە راگەیاند “بۆ چەند کارێکی ھونەری گەڕاومەتەوە، کارەکانی ئەمجارەم نوێن و گۆرانی تازەی خۆمە، ھەروەھا بەشداری لەچەند پرۆگرامێک دەکەم کە داوەتکراوم، ھیوادارم لەماوەی مانەوەم لەکوردستان تەواوی کارە ھونەرییەکانم بەئەنجام بگەیەنم”.
لەنجە، کە خوشکی ھونەرمەند نیلیسایە، چەندین گۆرانی کۆنی نوێکردۆتەوە و دواجار لەمانگی رابردوودا گۆرانییەکی ھونەرمەند محەمەدی ماملێ گووتەوە و کلیپێکی سەرنجڕاکێشی بۆ ئەنجامدا.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







