زانا دڵشاد دزەیی : ئەمساڵ دەزگای گەلاوێژ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ھونەرمەندی گەورە ھۆمەر دزەیی، کە بڕیارە بکەوێتە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە.
نەوزاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری دەزگای گەلاوێژ بە(سڤیل)ـی راگەیاند، ئێستا خەریکی ئامادەکارین بۆ مەراسیمی خەڵاتکردنی ھونەرمەندی گەورە ھۆمەر دزەیی، کە تێیدا چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت، ھەروەھا گوتیشی “فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی ئەو، لەگەڵ چاپکردنی کتێبێک کە تایبەت دەبێت بەژیانی تایبەتی خۆی و کارە ھونەرییەکانی”.
بەڕێوەبەری دەزگای گەلاوێژ گوتیشی “بەڵام تائێستا رۆژی خەڵاتکردنەکەمان دیاری نەکردووە، لەوانەیە بکەوێتە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە”.