دوابەدوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە نۆڤەمبەری ٢٠١٢ و گرێبەستی لەگەڵ ئاژانسی (ڕووداو) کێشە لە نێوان دەرهێنەر (بڕوا تەها) و دەستەی بەڕێوەبردن و پەیوەندییەکانی ئاژانسی ناوبراو ڕوودەدات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا تەها سەرهەڵدانی کێشەکەی گەڕاندەوە بۆ پێنەدانی کۆپی گرێبەستەکەی پێی لەلایەن ڕووداوەوە کە ئەم تا دواڕۆژی کارکردنی پێنج جار بەم هۆیەوە داوای دەست لە کار کێشانەوەی لێیان کرد و ئەوانیش ڕازی نەدەبوون تا دواجار خۆیان ئاگاداریان کردەوە دەست لەکاربکێشێتەوە ئەمیش داواکەی بەجێهێنا.
دوای دەست لەکارکێشانەوەی لە ڕووداو هەڕەشەی یەکەمی لەلایەن (هێمن مەلا عەبدوڵا)وە ئاراستە دەکرێت و پێیڕادەگەیندرێت ” ئەگەر نەگەڕێتەوە بۆ ڕووداو و کارەکانی تەواو نەکات ئەوا ئەوەی ناشیاوە بەرامبەری ئەنجام دەردرێت”، دوابەدوای ئەم هەڕەشەیە بڕوا ڕاستەوخۆ لێدوان بۆ کەناڵی ئێن ئار تی و ماڵپەڕی هونەری چراتیڤی و هەندێک میدیای تریش دەدات.
هەر هەمان ڕۆژ دوای ئەم هەڕەشەیە ئەمجارە لەلایەن (فازل نەجیب) بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕووداو هەڕەشەی دووەمی ئاراستە دەکرێت و هاوکات تۆمەتی دزیکردنی (لاپ تۆپ)ی کارەکەی دەخرێتە پاڵ !!؟
بڕوا تەها بە سایتی چرا تیڤی ڕایگەیاند کە ئەو کاتێک ماڵئاوایی لە (ڕووداو) کرد بە دەستی بەتاڵ چۆتە دەرەوە و زۆربەی کارمەندانی ڕووداویش ئەمەی بۆ پشتڕاست دەکەنەوەو دەڵێن تۆمەتی (دزیکردن) تەنها پاساوێکە (فازڵ نەجیب) دەیەوێت بیخاتە پاڵ بڕوا تەها بۆ ئەوەی پێی دەمکووت بکات.