ماڵپهڕی “(ئین ئار تی2)” بڵاویكردهوه هونەرمەند فرمێسک دوای ئەوەی کاری لەگەڵ هونەرمەندی گەورە بورهانی موفتی بۆ ئەلبومی نوێ دەست پێکرد ڕوبەڕوی هەڕەشە بوەتەوهو سلێمانی جێهێشتووه.
دوای ئەوەی هونەرمەند فرمێسک لەپێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند “دوای بەرهەم هێنانی یەکەم ئەلبومم، بۆ ماوەی نۆمانگە سەرقاڵی کارکردنم بۆ ئەلبومی دووهەمم کە ئەویش لەگەڵ مامۆستای گەورە بورهانی موفتی زادە یە، لەلایەن چەند کەسێکەوە بە تەلەفۆن و بە نامە هەڕەشەم لێدەکەن کە لەگەڵی کارنەکەم، هەروەها دەڵێن ئەگەر کار بکەیت دەتکوژین”.
فرمێسک نوسیویەتی کە هەرگیز بە هەرەشەکانی ئەوان ناترسێ و بەردەوام دهبێت.
لە پەیوەندیەکی تایبەت بە (ئین ئار تی2) لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، فرمێسک رایگەیاند “من بەردەوام ئەبم لە کارکردن لەگەڵ مامۆستا بورهان و بە هیچ شێوەیەک ناترسم”.
لەوهڵامی پرسیاری (ئین ئار تی2) ئایا نازانیت ئەو کەسانەی هەرەشەیان لێ کردوی کێن و داوای یاسایت لەسەریان تۆمار نەکردووە؟ ناوبراو رایگەیاند کە نایەوێت لێدوانی زیاتر لەو بارەیەوە بداتە میدیاکان و وتی ئەوەی کە لە فەیسبووک نوسیومە بەسە بۆ ئەو مەوزوعە.
دەربارەی ئەو هەرەشانەوە و کارکردنی لەگەڵ فرمێسکی هونەرمەند بورهانی موفتی زادە تایبەت بە(ئێن ئار تی2) ئەو هەواڵەی پشت راست کردەوە و رایگەیاند کە هەرەشە لە فرمێسک کراوە، نەک لە من، هەروەها وتی من بە خۆشحاڵیەوە بەردەوام دەبم لەگەڵی و 4 گۆرانیم بۆ ئامادە کردووە لەم کارە نوێیەدا.
فرمێسک وەکو کچە گۆرانی بێژێکی کوردستانی رۆژهەڵات، ماوەی چەند ساڵێکە دەرکەوتووە بە ستایلێکی جیاواز و خاوەنی ئەلبومێک و چەند کلیپێکە، لە دیارترینیان گۆرانی (مەی)بوو.
هەروەها موفتی زادە بە یەکێک لە ئاوازدانەرە بەتواناکانی کوردستان هەژمار دەکرێت و چەندین هونەرمەندی ئەستێرەی پێگەیاندووە.