زانا دڵشاد دزەیی: ئاری حەمەسەعید ھاوسەری پێشووی دڵنیا قەرەداغی ژنی دووەمی ھێنایەوە و دڵنیاش پیرۆزبایی لێ دەکات.
بەپێی ھەواڵێکی گۆڤاری سڤیل کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ھونەرمەند ئاری حەمەسەعید ھاوسەری پێشووی ھونەرمەند دڵنیا قەرەداغی ژنی دووەمی ھێنایەوە و ھەفتەی رابردوو ئاھەنگی ھاوسەرگیریان ئەنجامدا، کە ھەردووکیان کارمەندن لەکەناڵی زاگرۆس.
لەوبارەیەوە ئاری لەلێدوانێکیدا بەگۆڤاری (سڤیل)ـی رایگەیاندووە “پێشتر ئەو کچەم ناسیووە و ھاوڕێم بووە لەکەناڵی زاگرۆس، کارمەندە لەبەشی تەسیق، منیش لەبەشی دۆبلێر کارمەندم، ئەو لەچەند درامایەک کاری دۆبلێری کردووە”. ئاری راشیگەیاند، ساڵێک لەگەڵ ئەو کچەدا پەیوەندی خۆشەویستی ھەبووە.
ھونەرمەند دڵنیا قەرەداغی ھاوسەری پێشووی ئاری حەمەسەعید، کە دوو ساڵ پێش ئێستا جیابوونەوە، پیرۆزبایی لەھاوسەری پێشووی دەکات بەبۆنەی ھێنانەوەی ژنی دووەمی و دڵنیا قەرەداغی لەلێدوانێکیدا بە (سڤیل)ـی گوتووە “من پێم ناخۆش نییە ئاری ژنی ھێناوەتەوە و پیرۆزباییم لێکردووە، چونکە وەک ھاوڕێیەک پەیوەندیمان ھەر ماوە، داواشم کردووە داوەتم بکات بۆ ئاھەنگی گواستنەوە، بەڵام ئاری گوتی داوەتت ناکەم”.
جێی ئاماژەیە ئاری حەمەسەعید دووەم ھاوسەری دڵنیا قەرەداغی بوو، نزیکەی ١٠ ساڵ پێکەوە بوون و ساڵی ٢٠١١ جیابوونەوە.