زانا دڵشاد دزەیی: بەپێی بڕیارێکی وەرارەتی رۆشنبیری و لاوان ھۆڵی گەل دەروخێنرێت، کە بەڕێوەبەرایەتی ھونەرەکانی موزیک لەوێدایە و کە تێیدا١٣٠ ھونەرمەند وەکو فەرمانبەر لەوێ دەوام دەکەن.
لەوبارەیەوە ھونەرمەند شێرزاد سەرسپی، بەڕێوەبەری ھونەرەکانی موزیک لەلێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری سڤیل ھەواڵەکەی پشتراستکردەوە و دەڵێت “ئەوە بڕیاری وەزارەتی رۆشبیرییە ھۆڵی گەل دەوخێنرێت، بیانییەکی نوێی لەسەر دروست دەکرێ، ئێستا داوامان لێکراوە جۆلی بکەین”. شێرزاد سەرسپی ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا ئەو بڕیارە بۆ ئەوان کێشەیە، چونکە بیانیەکی گونجاو شک نابەن دەوامی رۆژانەی خۆیان بکەن و گوتیشی “نزیکەی ١٣٠ ھونەرمەند لای من فەرمانبەرن، خانوو بۆ ئێمە زۆر بچووکە، تائێستا بیانییەکی گەنجاو نییە بتوانین کەلوپەلەکانی خۆمان و شوێنی پرۆڤەکردن و ئەنجامدانی کارەکانی خۆمانی تێدا بکەین، پێویستە وەزارەت ئەو پەلە پەلەییەمان لێ نەکات”.