زانا دزەیی: خانمە گۆرانیبێژی کورد موژدین ئاشکرای دەکات ئەو موسڵمان نییە، بەڵام ئەو دەڵێ رێز لەھەوادارەکانی خۆم دەگرم کە زۆرینەیان موسڵمانن.
موژدین ساڵح، لەپێگەی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکرد، کە ئەو موسڵمان نییە و نووسیوویەتی “وەکو رێزێک بۆ مانگی رەمەزان و زۆرینەی جەماوەری پەیجەکەم کە موسڵمانن، ئەگەرچی موسڵمانیش نیم، وێنەی کۆڤەرم کردووە بەوێنەی ریکڵامێک بۆ (exisswarat lerada)”. کە پێشتر لە کۆڤەرەکەی وێنەیەکی وروژێنەری خۆی دانابوو.
موژدین خەڵکی شاری سلێمانییە و ماوەی چەندین ساڵە لەھۆڵەندا نیشتەجێیە و خاوەنی کوڕێکە و چەند سالێکە لەھاوسەرەکەی جیابۆتەوە، چەند گۆرانییەکی بڵاوکراوەی ھەیە و لە دوو ساڵی رابردوودا بەھۆی بڵاوکراونەوەی کلیپێک کە تێیدا بەنیمەرووتی دەرکەوت، رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوویەوە.