زانا دڵشاد دزەیی:خانمە گۆرانیبێژ زۆیا بەبیانووی سەرقاڵی بەکاری ھونەری لەئێستا نایەوێ منداڵی تر دروست بکات، ئەمەش پێچەوانەی حەزی ھاوسەرەکەیەتی.
لەزگین و زۆیا، بەھۆی نالەباری بارودۆخی سوریا دوو ساڵە لەکوردستانی باشوور نیشتەجێن و درێژە بەکاری ھونەری خۆیان دەدەن، خاوەنی کچ و کوڕێکن، بەڵام زۆیا دەمێکە بڕیاریداوە کە نایەوێ منداڵی تریان ببێت.
موزیکژەن لەزگین، ھاوسەری زۆیا لەلێدوانێکیدا بە(سڤیل)ـی گوتووە “ھەموو بڕیارێک ھەم لەکاروباری ھونەری ھەمیش لەژیانی تایبەتی خۆمان پێکەوە دەیدەین، بۆ نموونە پێکەوە بڕیارماندا جارێ منداڵی ترمان ناوێت، راستیەکەی من حەزم لەمنداڵ ھەیە، پێم باشە ماوەیەکی تر منداڵی تر دروست بکەین، بەڵام زۆیا جارێ رازی نییە و دەڵێ منداڵمان ناوێت”.