زانا دزەیی: ھونەرمەندی ناوداری کورد ئەحمەد سالار بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
خێزانی ھونەرمەند ئەحمەد سالار لەلێدوانێکیدا بە(سڤیل)ـی راگەیاند، ھەفتەی رابردوو ھونەرمەند ئەحمەد سالار باری تەندروستی تێکچووە و رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا کرا، لەبارەی نەخۆشیەکەش گوتی “چەند ساڵێکە ئەحمەد سالار نەخۆشی شەکرەی ھەیە، بەڵام لەھەفتەی رابردوو رێژەکەی زۆر زیادی کرد، بەشێوەیەک کاریگەری خراپی لەچاوەکانی دروست کرد، سوپاس بۆ خوا چارەسەری وەرگرت و ئێستا زۆر باشە و لەژێرچاودێری پزیشکدایە لە وڵاتی ئەڵمانیا”.
ھەروەھا ماڵپەری کوردستان تیڤی بڵاویکردۆتەوە “مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەباری تەندروستی ئەو ھونەرمەندە پرسی و لەخوای مەزن پاڕایەوە شیفای بۆ بنێرێت و ناوبراو بەزووترین کات چاکبێتەوە و بگەڕێتەوە ناو ماڵ و کەسوکار و گەلەکەی”.