که‌مانێکی سه‌وزی تۆنخۆش
شیرین ئاواز هه‌ست خرۆش
وه‌ستا سه‌ربه‌ستی ژه‌نیاره
گوێگرانی ده‌هێنێته جۆش
ژه‌نیاری به‌توانا و که‌سایه‌تی تیکۆشه‌ری شاری کۆیه ، پیاوێکی پاک له‌هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌ری خاوه‌ن مێژووێکی جوانی به‌خشنده له‌هونه‌ر و ده‌سڕه‌نگینی دیزاینی دوورمان ، دڵخۆشکاری ده‌روون و جوانسازی پۆشاکسازی هه‌زاران هه‌زار . هیوادارین ئازارت که‌م بێ زۆر زوو ته‌ندروستی ژیاندۆست بگه‌ڕێیه‌وه مه‌یدان چونکه خۆت هه‌رده‌م شادی و خۆشی به‌خشی بۆ هه‌مووان ، دارگوڵێکی کۆی وه‌رزه‌کان به‌خونچه‌ی نوێ دهڕازێیهوه . تۆنی نۆته سحریهکانت ئاوازپژێنی ڕۆحه شیرین‌کاری په‌نجه و که‌وانی که‌مانه‌که‌ت ده‌ربڕی ههستوناخی پڕ خۆشه‌ویستیته ، خۆشگۆی ده‌رکه‌وت و کاریزمای ڕوخسارت سێبه‌ره سایه‌ی ڕێزی پڕخۆشهویستیمانه بۆت . مامۆستای هونه‌ر و هه‌ڵوێستی کوردایه‌تی سوپاسگوزاری گیانی خۆبه‌خشی ڕه‌نج و ماندونه‌بوونی بهردهوامتین .