سەرەتای مانگی دیسەمبەر دوور لە میدیاکان هونەرمەندی گۆرانیبێژ خاتوو (باخان) ڕەزامەندی هاوسەرگیری لەگەڵ (شوانە ئەحمەدی زەڕەنگەر) دەربڕی. بە گوێرەی زانیارییەکانی سایتی چراتیڤی لە ئایندەیەکی نزیکدا (ڕێکەوتەکەی لای چرا پارێزراوە) ئاهەنگی نیشانکردن بە ئامادەبوونی کەس و کار و خزم و دۆستانی هەردوو لا و دوور لە میدیاکان ساز دەکەن.
شوانەی باخان لە هۆڵەندا لە بواری کۆمپیوتەرخوێندنی IT Managment تەواوکردووەو خەڵکی شاری سلێمانییە.
باخان ساڵی ٢٠٠٧ یەکەم ئەلبومی خۆی بەناوی (ڤاڵانتاین) بڵاوکردەوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ بە تەواوەتی لە هونەر دوورکەوتەوە و بەردەوامیی بە خوێندن لە بواری یارمەتیدەری پزیشکی دان دا.