لە یەکێک لە دادگاکانی کەتن لە شاری (ریاض)ی سعودی بڕیاری گرتنی سێ مانگ بۆ پارێزەرێکی هونەرمەند (احلام) لەگەڵ لێدانی ٨٠ جەلدە سەپێندرا.
حوکمکردنی ناوبراو پاش دانپیانانی بەرامبەر دادگا دەگەڕێتەوە بۆ پەلارێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەرامبەر هونەرمەند (شمس) و ناوبردنی بە سووک و هاندان بۆ کوشتنی، ئەمیش لەلای خۆیەوە دەیداتە دادگا بە تۆمەتی ناوزڕاندن و هاندان بۆ کوشتنی.
ئەوە یەکەم جارە لە دادگایەکی سعودی بڕیاری لەم جۆرە دەردەکرێت بە هۆی تاوانی ئەلکترۆنی. (شمس) لەلایەن خۆیەوە ڕایگەیاند بە نیازە سێ کەسی تر کە خەڵکی سعودیە و ئیماراتن لە سەر هەمان کێشە بدات بە دادگا کە بەشداربوون بە ناردنی تویت لەسەر هەمان بابەت.