شاعیری ناودار ئەحمەد محەمەد کە خاوەنی کۆمەڵێک هۆنراوەی بەناوبانگە زۆربەشیان کراون بە گۆرانی، لە کۆمێنتێکی سەبارەت بە بەکارهێنانی هۆنراوەکانی لە بواری گۆرانیدا (دەشتی کەلهوری) لە زۆربەی گۆرانیبێژەکانی تر جیادەکاتەوە و لێی ڕازییە.
ئەحمەد محەمەد دەڵێت:
به‌ڕاستی له‌م یه‌ک دوو ساڵه‌دا هیچ گۆرانییه‌کی پڕ هه‌ستی کوردیمان نه‌بیست .. ده‌بێت ئه‌م دوو ساڵه ناو بنێین چی ؟ سه‌رگه‌ردانی گۆرانی کوردی ؟ یان بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی گۆرانی کوردی .. هیچ سانسۆرێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری نییه .. پاشا گه‌ردانییه‌کی ته‌واو دروست بووه له گۆرانی کوردی‌دا .. ئه‌م دوو ساڵه ئه‌وانه‌ش که شیعری منیان کردۆته گۆرانی .. شیعره‌کانمیان مراندووه و سه‌قه‌تیان کردووه .. ته‌نها (ده‌شتی که‌لهۆڕی) توانی من په‌لکێش بکات تا گۆێی لێبگرم که دواین شیعری کردمه گۆرانی .. ده‌نا هه‌ر هه‌موویان ئه‌م دوو ساڵه گۆرانی بێتامیان به‌رهه‌مهێنا .. تکایه به‌سه ده‌ست به گۆرانییه‌وه بگرن با خۆشتان به فیڕۆ نه‌چن .. چونکه دڵنیابن ته‌مه‌نی گۆرانییه‌کانتان ئه‌وپه‌ڕی (۳) مانگ زیاتر نابێت ..