زانا دزەیی: ھونەرمەند ئیراھیم حەکیم باری تەندورستی تێکچوو و ئێستا لە نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاری لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
لەوبارەیەوە ھونەرمەند کاروخ ئیبراھیم حەکیم بە (سڤیل)ـی راگەیاند “ئێستا باوکم لەژێر چاودێری پزیشکدایە لە نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاری، بە جۆرێک لەھۆشی خۆیدا نییە”. سەبارەت بە جۆری نەخۆشییەکەی گوتی “سێ ساڵ پێش ئێستا دکتۆر بە باوکمی گوت نەخۆشی قۆلۆنت ھەیە، سێ ساڵ حەب و دەرمانی چارەسەری ئەم نەخۆشییە دەخوات، بەڵام دەرکەوت نەخۆشی قۆلۆنی نییە و ئەم حەب و دەرمانانە کاریگەری زۆر خراپی لەسەر تەندرستی دروست کردووە، کاریگەری لەسەر ریخۆڵە و پرۆستاردی ھەبووە”.