چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەرهێنەری لاو (بڕوا تەها) لە پێشبڕکێی ناسینەوەی وێنە کە لەسەر واڵی پەیجەکەی داینابوو یەکەم دیاریی بەخشیە گەنجێکی شاری سلێمانی بەناوی (ئەحمەد سەربەست) کە پێکهاتبوو لە ئایفۆنێکی 5s.
لەم پێشبڕکێیەدا وێنەیەکی هونەرمەند دەشتی کەلهوری بە شێوێندراوی بڵاوکردبۆوە و خەڵاتێکیشی بۆ ناسینەوەی هونەرمەندەکە دەستنیشان کردبوو. ئەوەبوو یەکەم وەڵامی دروست لە سلێمانییەوە بەدەست گەیشت و ئەو کەسەش بوو بە خاوەنی مۆبایلێکی نوێی ئایفۆن.