زانا دزەیی: وەرزشکردن و رجیمکردن ھیچ سوودێکی بۆ دڵسۆز ماوەتی نەبوو، تادواجار نەشتەرگەریەک ھیوایەتەکەی دڵسۆزی ھێنایەدی کەس پێی ناڵێت قەڵەویت.
خانمە ئەکتەر دڵسۆز ماوەتی، کە بەھۆی قەڵەوییەکەی روخسارێکی ناسراو بوو لەنێو ئەکتەراندا، کە کێشی گەیشتە ١٤٠ کیلۆ، ئەم کێشەیە تەواو دڵسۆزی بێتاقەت کردبوو بەجۆرێک تەواوی بەرنامەی ژیانی بۆ دابەزاندنی کێشی تەرخانکرد بەوەرزش و رجیمکرد، بەڵام ئەوە ھیچ سوودی نەبوو.
بەپێی زانیارییەکانی (سڤیل) دڵسۆز لەدوو مانگی رابردوودا لە شاری سلێمانی نەشتەرگەری کێش دابەزاندنی ئەنجامداوە، کە بەھۆیەوە ٧٠ کیلۆی دابەزاندووە و ئێستا روخساری ھاتۆتەوە جاری جاران پێش قەڵەوبوونی، بەڵام دڵسۆز بەھیچ شێوەیەک ئامادە نییە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان بداتەوە لەبارەی ئەم نەشتەرگەرییە.