دوێنێ شەممە بە هۆی هەوڵی خۆکوشتنی گەیەندرایە نەخۆشخانە و ئەمڕۆ یەک شەممە گیانی سپارد. هونەرمەند فەرهەنگی ساز بە یەکێک لە سازژەنە هەرە بەتواناکانی کوردستان هەژمار دەکرێت ئەمڕۆ بە یەکجارەکی ماڵئاوایی لێکردین.
هۆکاری مردنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵی خۆ هەڵواسینی بە پەتێکەوە لە ماڵەکەی خۆیدا کە تیایدا لە هەمان ساتدا سەرکەوتوو نەبووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە ڕۆژی دواتر گیان لەدەست دەدات.
هاوڕێ نزیکەکانی هونەرمەند هۆکاری بڕیارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ خراپی باری ئابوری هونەرمەند و هیچ هۆکارێکی تری نەبووە.