سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆلێژی ئه‌ده‌بیات به‌ڕێز دکتۆر ڕه‌زوان بادینی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه‌کانی قۆناغی چواره‌می به‌شی ڕاگه‌یاندن ده‌ستی به هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه‌ی قوتابیان کرد که پێکهاتبوون له مامۆستایان
دکتۆر ڕه‌زوان بادینی وه‌ک سه‌رۆکی لێژنه
دکتۆر حه‌بیب که‌رکوکی ئه‌ندامی لێژنه
مامۆستا سادق حه‌مه غه‌ریب ئه‌ندامی لێژنه
مامۆستا هوشیار موزه‌فه‌ر وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری توێژه‌ره‌کان
به‌بێ پشوودان هه‌فت قوتابی توێژه‌ر توێژینه‌وه‌کانیان که‌وته به‌ر لێکۆڵینه‌وه و ڕاڤه‌کردن و گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌ل به چه‌پڵه‌ڕێزان نرخێندرا و هه‌ڵسه‌نگێندرا .
تێزی توێژه‌ره‌کان بریتیبوون له :
1 – قوتابی توێژه‌ر ( سارا سالار موحه‌مه‌د ) ناونیشانی توێژینه‌وه‌که‌ی له ژێر ناوی ” ئاراسته‌کانی کاریکاتێر له ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا / توێژینه‌وه‌یه‌کی شیکاری بوو به هونه‌ری کاریکاتێر له ڕۆژنامه‌ی ( گه‌پ ) ” .
2 – قوتابی توێژه‌ر ( ئاواز حوسێن ئیسماعیل ) توێژینه‌وه‌که‌ی که به زمانی عه‌ره‌بی بوو له ژێر ناوی ” الحملات الاعلانیة في الصحافة الکوردیة / دراسة تحلیلیة للاعلان الصحفی في الجریدة ( آسو ) ” .
3 – قوتابی توێژه‌ر ( عه‌بدولقادر تاهیر ڕه‌شید ) توێژینه‌وه‌که‌ی که به‌زمانی عه‌ره‌بی بوو له‌ژێر ناونیشانی ” تطبیقات العلاقات العامة في حکومة اقلیم کوردستان / دراسة مسحیة للعاملین في اقسام العلاقات العامة في مجلس الوزراء و وزارة التعلیم العالی و البحث العلمي ” .
4 – قوتابی توێژه‌ر ( ئه‌یاد ئه‌حمه‌د موراد ) توێژینه‌وه‌که‌ی هه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی بوو له ژێر ناونیشانی ” العلاقات العامة في المؤسسات السیاحیة / اقلیم کوردستان العراق نموذجا ” .
5 – قوتابی توێژه‌ر ( مه‌هدی ساڵح ئسماعیل ) توێژینه‌وه‌یه‌کی شیکاری له‌ژێر ناوی ” ڕێکلام له که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانی کوردستان / توێژینه‌وه‌یه‌کی شیکاری بوو بۆ ڕێکلام له ( سه‌ته‌لایتی کوردستان ) له ماوه‌ی مانگێکدا “
6 – قوتابی توێژه‌ر ( سالار دلاوه‌ر حه‌وێز ) ناونیشانی توێژینه‌وه‌که‌ی له ژێر ناوی ” په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کان له ڕاگه‌یاندنی کوردی‌دا / توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌سحیه بۆ کارمه‌ندی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کان “
7 – قوتابی توێژه‌ر ( مه‌ریوان قادر حه‌مه‌د ئه‌مین ) توێژینه‌وه‌که‌ی له ژێر ناوی ” شێوازی کارگێڕی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن / توێژینه‌وه‌یه‌کی شیکاری بوو بۆ سیسته‌می کارگێڕی له که‌ناڵی ئاسمانی ( زاگرۆس ) له ماوه‌ی مانگێکدا “
شایه‌نی ئاماژه‌پێدانه که له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا یه‌که‌مین جاره له پارچه‌یه‌کی کوردستان دا به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆلێژی ئه‌ده‌بیات به شێوه‌یه‌کی زانستیانه تێزی رۆژنامه‌نووسانی دواڕۆژی کورد ستان هه‌ڵبسه‌نگێنێ ، وه ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه به‌رده‌وام ده‌بێت تا 18 / 05 / 2010 .