زانا گه‌ڵاڵی: ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر گه‌یشته‌وه هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر له لیدوانێکی تایبه‌ت به چرا تیڤی ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌م سه‌ردانێکی ئاساییه بۆ کوردستان له هه‌مانکاتیشدا به نیازی ئه‌نجامدانی چه‌ند کارێکی هونه‌ریم که له پێشوو خۆم بۆی ئاماده‌کردبوو ، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی به یه‌کجاری بۆ کوردستان په‌یمان وتی : ئه‌مه یه‌کێکه له‌و به‌رنامانه‌ی که به گرنگییه‌وه بیرم لێکردۆته‌وه به هیوام بتوانم به یه‌کجاری بگه‌ڕیمه‌وه کوردستان له ئاینده‌دا.
له کۆتاییدا هونه‌رمه‌ند په‌یمان عومه‌ر دڵگرانی هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی به کۆچی دوایی عیرفان زه‌نگه‌نه خاوانی کۆمپانیای چوار چرا که خزمه‌تێکی زۆری هونه‌ری کوردی کردووه ئێمه وه‌ک هونه‌رمه‌ندان قه‌رزارباری کاکه عیرفانین که ڕۆلێکی سه‌ره‌کی بینیوه له پاڵپشتیکردن و هونه‌رمه‌ندان و خزمه‌تگه‌یاندن به هونه‌ری کوردی.