بریار وایە دەم ژمێر 10:30 خولەکی سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەمە 28/6/2010 لە هۆڵی پێشەوای هەولێر بە بەشدارى و ئامادەبوونی سەرجەم چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگَەی کوردەواری و دام و دەزگا نێودەوڵەتی و سەرجەم دەزگا راگەیاندنەکان و بە بەشدارى هونەرمەند و رۆشنبیرانی هەر چوار پارچەی کوردستان و دەروەی کوردستان لەم یادە شکۆمەندە بەشدار دەبن،
لەم بارەیەوە سەفین ساڵح ئەندامی کارای کۆمیتەى سەرپەرشتی کەرنەڤاڵی چلەی ماڵئاوایی لە (عیرفان زەنگەنە)ی هەمیشە لە یاد وتى” بەر لە هەموو شتێک سەری رێز و نەوازش بۆ گڵکۆی پیرۆزی (عیرفان زەنگەنە) هەمیشە لە یاد دانەوێینین، دواى ئەوەى لە بەروارى 22/5/2010 گیانى پاکی بەخشیە کوردستان، بەم بۆنەیەوە وەک و وەفایەک کە شایستەی مەزنیەتی و گەورەیی ئەم مرۆڤە گەورەیە بە پێویستمان زانی وەک ئەرکێکی سەرشانمان لە کەرنەڤاڵێکی بێ وێنەی هونەرى دا هەموومان لە هۆڵی پێشەوای هەولێر بەشدار بین لە ئەنجامدانی کردنی کەرنەڤاڵێکی پر لە رەنگ کە تێیدا جگە لە فیلمێکی دۆکۆمێنتەرى کە لە لایان بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما ئامادەکراوە و هەروەها کۆڕاڵێک کە تێیدا 100هونەرمەندی گۆرانی بێژ لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەروەی کوردستان بە یەک هەناسە گوزارشت لە جوانییەکانی ئەم مرۆڤە مەزنە دەکەن و هەروەها چەندین کەسایەتی لە بوارى جیا جیا خەڵاتی رێزلێنانی هونەرى( عیرفان زەنگەنە) بۆ داهێنانی هونەرى پێ دەبەخشرێت. جێگاى ئاماژە پێدانە (عیرفان زەنگەنە)هەمیشە لە یاد توانی لە ماوەی چەندین ساڵدا مێژوویەکی پر لە سەروەری بۆ کلتور و هونەر و جوانی لە کوردستاندا دروست بکات .