لە درێژەى ئەو کارو چالاکیە رۆشنبیریانەى کە بەشى راگەیاندنى سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە وەک نەریتێکى رۆشنبیرى لە رۆژانى پێنج شەممە کۆر و سیمینارى رۆشنبیرى ئەنجامدەدات. کاتژمێر 4:30 رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى 29/7/2010 لەهۆڵى سەنتەر، سیمینارێکى رۆشنبیرى بۆ نوسەرو رۆژنامەنوس( بەهات حەسیب قەرەداغى) لەسەر (راگەیاندنء دروستکردنى راى گشتى) سازکرا. کۆرەکە لە لایەن ( خالید قادر) بەرێوە براو رێژەیەکى زۆرى گەنجانى کورو کچ و رۆژنامەنوسانى ناوچەکە تێیدا ئامادەبوون.
لەو بابەتەدا بە شێوەیەکى ئەکادیمى باس لە تیۆرەکانى راگەیاندنء شیکردنەوەى چەمکى (راى گشتى) یان راى ( خەڵک کرا) کرا ، لەگەڵ هەڵوەستە کردن لەسەر میدیاى کوردىء قسەو باسێکى فراوان لەسەر راگەیاندن بە گشتىء رۆژنامەى حزبىء ئەهلى. دواى تەواو بابەتەکەش لە لایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆیەکى زۆر لەسەر بابەتەکە کرا کە جێگاى رەزامەندى ئامادەبوان بوو.