زیره‌ک ژێدار: جوانی هونه‌رو مۆسیقا له‌وه دایه که هه‌رده‌م ئاشنات ده‌کات به شاکاری جوان و رازاوه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی جوانی بینین بێت ئه‌وه هه‌میشه رێگا‌و ئاراسته‌یه‌ک ده‌دۆزێته‌وه بۆ گه‌یشتنی به ئه‌نجام. (سه‌ردار قادر) له‌رێگه‌ی ئاوازی ده‌نگ و نه‌غمه‌ی مۆسیقاوه به‌ره دونیایه‌کی پر له داهێنان و جوانی هه‌ڵده‌کشێت و په‌یامی راست و دروستی هونه‌رێکمان پێ ئاشنا ده‌کات
زیره‌ک: چی وای له سه‌ردار قادر کرد گۆرانی بڵێت ؟
سه‌ردار: من پێم وایه هه‌رمرۆڤێک له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌هره‌یه‌کی خودایی تیدا هه‌یه جا له هه‌ر بوارێک بێت. من به‌هره‌ی ده‌نگ باشیم له خۆم دۆزیه‌وه که له مندالیه‌وه گۆرانیم ده‌گوت خه‌لکانێک سه‌رسامی و خۆشنودی خۆیان ده‌رده‌بری. تا وای لێکردم ببێته ئه‌رکێک بۆ دڵخۆش کردنی ئه‌وانه‌ی که چێژ له ده‌نگ و گۆرانیه‌کانم ده‌بینن. بۆیه من وه‌ک به‌رپرسیارێتیه‌ک و خولیایهکئ جوانی گۆرانی ده‌ڵێم نه‌ک بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی دیکه.
زیره‌ک: ئه‌وه‌ی من زانیومه تۆ ئامێری مۆسیقاش ده‌ژه‌نی. تۆ مۆسیقا ژه‌نی یان گۆرانی بێژ؟
سه‌ردار: من خۆم هه‌ر وه‌ک گۆرانی بێژ ده‌زانم. هه‌رچه‌نده چه‌ند سالێک له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان وانه‌ی موزیکم خوێندوه‌و ئهلف بێی میوزیک ده‌زانم. به‌ڵام ناتوانم بڵێم من مۆسیقا ژه‌نم. چونکه من دابرام له ژه‌نین.
زیره‌ک: بۆ پێت وایه مۆسیقا جیا بێت له گۆرانی؟
سه‌دار: من له‌و کاته به جیایان ده‌زانم له کاتی ژه‌نیندا. من ناتوانم بلێم من ئامێری عود ده‌ژه‌نم چونکه خۆم له‌و ئاسته نابینم که وه‌ک ژه‌نیارێک بناسێنم هه‌رچه‌نده بۆ ته‌واوی کار‌و به‌رهه‌مه‌کانی خۆم هاوکارم بوه ئامێره‌که‌م. به‌ڵام ئێستا دووباره خه‌ریکی خوێندنی میوزکم له ئوستورالیا و ، به‌هیوام له ده‌رفه‌تێکی نزیکدا هه‌موو ژیانم ته‌رخان بکه‌م بۆ میوزیک و گۆرانی.
زیره‌ک:تۆ وه‌ک گۆرانیبێژێک و بیسه‌رێکی خۆت تاچه‌ند له کار و به‌رهه‌مه‌کانی خۆت رازیت؟
سه‌ردار:وه‌ک هونه‌رمه‌ند له‌خۆم رازی نیم، چونکه ئه‌وه‌ی من کردومه قه‌تره‌یه‌ک نیه له‌و ده‌ریا به‌ر فراوانه‌ی موزیک و گۆرانی. من خه‌ون و خه‌یالی فراوانترم هه‌یه له‌وه‌ی که کردومه. به‌ڵام هه‌موی به قۆناغی جیا جیا ده‌مه‌وێت ده‌ریان ببرم. به‌ڵام من زۆر گۆران کاری و پێشکه‌وتنم به خۆوه دیتوه له‌گه‌ل سالانی پێش‌و. من هه‌میشه هه‌وڵی راهێنان و به‌ره‌و شتی نوێی و جیا ده‌چم. ده‌ستنیشان کردنی ئاست له موزیک به کارێکی گرانی ده‌زانم.
زیره‌ک: تۆ خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می؟
سه‌ردار: من به کۆی هه‌موو گۆرانیه‌کانم که له سالی 1995 له‌سه‌ر شانۆ و فێستیڤاله‌کان گۆرانیم گوتوه ده‌بێته 25 گۆرانی. به کۆی هه‌ر 12 گۆرانی نێو ئه‌لبومی (پێکی خه‌م)
زیره‌ک:پێت وایه به‌رهه‌مه‌کانت وه‌ک پێویست گه‌یشته ده‌ستی خه‌لک و بڵاو کرانه‌وه؟
سه‌ردار: من ئه‌وه کێشه‌م بوو که به‌داخه‌وه له‌به‌ر دووریم له کوردیستان و له‌به‌ر فه‌وزای نێو بازار‌و راگه‌یاندن نه‌توانرا وه‌ک پێویست بڵآو بکرێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی که من مه‌به‌ستم بو به ده‌ستیان بگات بۆ هه‌ڵسه‌نگاند و بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کان ئه‌وان به ده‌ستیان گه‌یشت. له‌گه‌ل خه‌لکی ئوسترالیا که هه‌میشه سوپاسیان ده‌که‌م زۆر پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێکردو هانده‌رێکی باشبوون بۆمن. زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌که‌م که یارمه‌تیان دام له لهلبومی پێکی خه‌م.
زیره‌ک:تۆ گۆرانی ئاینی و نا ئاینی ده‌لێیت هه‌ر وه‌ک له گۆرانی لێم ببوره به‌دیار که‌وت. ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟
من گۆرانی بۆ جوانی و خۆشه‌ویستی ده‌لێم. نایان خه‌مه قاوغی ئاینی و نا ئاینی. خودا خۆی جوانی و خۆشه‌ویستیه من گۆرانیم بۆ پاکی و جوانی خودا گوتوه که وه‌ک ئه‌وه‌ی گۆرانی بۆهه‌ر به‌شێک له جوانی ده‌ڵێم. له‌م گۆرانیه شتێکی وام کرد پێم وایه که جیا بوو له‌گه‌ل گۆرانیه‌کانی دیکه. من هه‌موو ووشه‌یه‌کی کوردیم به‌کار هێنا له‌گه‌ل ڤیدیۆ کلیپی شوێنێک که سه‌ر ده‌ریا بوو که پێم وایه ده‌ست کردی خودایه. له‌وێوه نزا‌و خۆشه‌ویستی خۆم ده‌ربریوه بۆ خودا که ئه‌و جوانیه‌ی پێبه‌خشیوین.
زیره‌ک: چی له خه‌یالت ماوه تاوه‌کو ئێستا نه‌ت کردبێت؟
من له ته‌مه‌نی 5 ساڵیه‌وه له نازو خۆشه‌ویستی باوکم بێبه‌ش بووم. گۆرانیه‌کم هه‌یه بۆ باوکم و وه‌ک ره‌مزێک بۆ هه‌موو باوکانی دونیا. که له پرۆژه‌کانی داهاتوم کارێکی جوانی له‌سه‌ر ده‌که‌م. له‌گه‌ل چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی نوێی هونه‌ری که ده‌مه‌وێت کاره‌کانی ئه‌م جاره‌م زۆر زانستی و تۆکمه بێت.
زیره‌ک: زانیومانه تۆش به‌ته‌مای گۆرانیه‌ک بۆ شاری هه‌ولێر بڵێیت. ئه‌و بیرۆکه‌یه چی له‌پشته؟
سه‌ردار: راسته من ئێستا گۆرانیه‌که‌م له‌سه‌ر ته‌واو بوونه که حه‌زم نه‌ده‌کرد باسی بکه‌م تاوه‌کو بڵاو کردنه‌وه. ئاواز و هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌که هونه‌رمه‌ند و هاورێم (هه‌ردی سه‌لاح) دایناوه. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 5 مانگ ده‌بێت کاری له‌سه‌ر ده‌که‌م و له قۆناغی کۆتایی دایه. من له هه‌ولێر گه‌وره بوومه هه‌موو یادگاریه جوان و تاڵه‌کانم هه‌ر له‌وێ به جێ ماون. من 11 ساڵه له‌و شاره دابراوم من عه‌شقی هه‌ولێرم. به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا من هه‌موو شاره‌کانی کوردستان به رۆڵه‌ی یه‌ک دایک ده‌زانم ئه‌ویش کوردستانی گه‌وره‌یه.
زیره‌ک: وه‌ک هه‌ر گۆرانیبێژێک تاچه‌ند هاوکاری کراویت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری؟
من له ئه‌لبومی پێکی خه‌م له چه‌ند سالێک به‌ر له ئێستا کۆمه‌ک کرام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه. به‌لام نه‌بوه به‌شێکی که‌می خه‌رجی ئه‌لبومه‌که. پێم وایه یارمه‌تیه‌که وه‌ک خۆی نه‌گه‌یشته ده‌ستم. من هه‌ر سوپاسیان ده‌که‌م.