ئامادەکردن و بەدواداچوون /دیار نەقشبەندی
دوای چەند مانگێک کارکردن،(هەڵکەوت زاهیر )بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی ئاسمانی کۆڕەک تیڤی ئەمڕۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندن . لەو بارەیەوە (محەمەد شکاک)بەڕێوەبەری کارەکانی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە ڕایگەیاند:هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر دوای پێشکەشکردنی چەندین خزمەت لەو کەناڵە هونەریە و ناساندنی بە جەماوەری هونەری کوردستان ئەمڕۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند . سەبارەت بە هۆی دەستلەکارکێشانەوەکەی محەمەد شکاک ڕوونی کردەوە کە هیچ فشارێک نەبووە تەنها ئەوە نەبێت بەڕێزیان لە خۆ ئامادەکردن و سەرقاڵی چەند پڕۆژەیەکی هونەری گەورەن و سەبارەت بەو پڕۆژانەش هیچی نەدرکاند .
شایەنی گوتنە کۆڕەک تیڤی کەناڵێکی هونەری کەرتی تایبەتە و سەر بە کۆمپانیای (کۆڕەک تیلکۆم)ی مۆبایلە ، لە کۆتایی ساڵی 2008 دەستی بە پەخش کرد و لەسەرەتای دەستپێکردنیشیەوە هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بەڕێوەبەری گشتی ئەو کەناڵە بووە .