پاش نۆ 9 مانگ چاوه‌ڕوانی هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سه‌فادین له شه‌وی 09.01.10 هه‌ناسه‌که‌ی له دایک بوو, که ئه‌ویش کچه چاوگهشهکهیهتی و ناوی (هه‌ناسه )یه ،ئێمه‌ش به‌ناوی ستافی ماڵپه‌ره‌که‌مانه‌وه پڕ به دڵ پیرۆزبایی له هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سه‌فادین ده‌که‌ین به بۆنه‌ی له دایک بونی کچه‌که‌ی (هه‌ناسه )هیوا خوازین که ته‌مه‌ن درێژ بێت وه به نازی دایک و باوکی گه‌وره بێت،
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوی (هه‌ناسه )ناوێکی خۆشه ده‌بێته پرسیار لای هه‌موو یه‌کێک له ئێمه لێره‌دا خودی هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێ ناوی هه‌ناسه ناوێکی خۆش‌و پڕ مانایه و من بۆ خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ژیانمدا ڕۆژه ناخۆشيکانم زۆرترن له ڕۆژه خۆشيکانم وه زۆر هه‌ناسه‌ی ناخۆشیم هه‌ڵکێشاوه بۆیه هه‌مان ناوم بۆ کچه جوانه‌که‌م هه‌ڵبژارد که ئه‌م هه‌ناسه‌یه‌م وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌کی زۆر خۆش و جوان قه‌ره‌بوی هه‌ناسه ناخۆشه‌کانی ڕۆژانی ژیانم بکاته‌وه‌و هه‌موو ناخۆشیه‌کانی ژیانم له‌بیر بباته‌وه ، هیواخوازم که له پاشه ڕۆژێکی ڕوناک و ئازاد دا ببێته هونه‌رمه‌ندێکی سه‌رکه‌وتو بۆ خزمه‌تکردنی هونه‌ری کوردی و پێشکه‌وتنی هونه‌ری کوردی و هه‌ر له‌و بواره‌شدا ئه‌و ئاواتانه‌ی که له ژیانی هونه‌ری مندا نه‌هاته دی بۆ خزمه‌تکردنی هونه‌ری کوردی هه‌ناسه که‌م بتوانێ له‌وه‌شدا هه‌قی من بکاته‌وه. له کۆتایدا هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ هه‌موو منداڵێکی چاوگه‌شی کورد ده‌خوازم.