ئەمڕۆ لە کۆنگرەی سیانزەهەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان کە لەنێو توێژی گەنجان زۆر دڵخوازە گۆرانی ( وەرە لام ) ی هونەرمەندی جوانەمەرگ کاروان عوسمان لەبەردەم خۆیەوە دەوتەوە.
کاتێک هونەرمەند نازدار لە دەستپێکی بەشداریکردنی ئەم گۆرانیەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد لە ناکاو کامیرا نێچیرڤان بارزانی پیشان دا و ئەم گۆرانیەی دەوتەوە. ئەمەش تا ڕادەیەک حەزی بەڕێزیان پیشان دەدات لە کوالیتی و گوێبیستی جۆری گۆرانی.