چرا تیڤى: لە پەیوەندییەکى چرا تیڤى بە ئەحمەد محەمەدى شاعیر ئەوەى پێڕاگەیاندین کە سەرجەم کارەکانى ئەلبومى شیعرى (گەڵاى شکاو) تەواو بووەو بەم نزیکانە بڵاو دەکرێتەوە و ئەم شیعرانە نوێن و بۆ یەکەمجارە دەخوێنرێنەوە .
لەلایەن خۆشیەوە وتى / زۆر سوپاسى هاوڕێى ئەزیزم هونەرمەند و ئەکتەرى بە توانا شوان عەتوف دەکەم کە کە بەدەنگە جوانەکەى ئەم شیعرانەى خوێندەوەو زۆر سوپاس بۆ کەناڵى ئاسمانى کوردسات کە ستۆدیۆکەیان خستە ئیختیارمانەوە بۆ تەواو بوونى کارەکانى ئەم ئەلبومە . پێم خۆشە ئەوەش بڵێم کە بە هیچ حۆرێک نە وەزارەتى رۆشنبیرى نە حکومەتى هەرێم هیچ هاوکارییان نەبووە لەم سیدیە شیعرییە .
گەڵاى شکاو
شیعرى شاعیر / ئەحمەد محەمەد
خوێندنەوەى / هونەرمەند شوان عەتوف