دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند پێگه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی کوردی هه‌واڵی بهدهزگیرانبوونی هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوی کوردی‌یان بڵاوکرده‌وه له‌گه‌ڵ کچه پێشکه‌شکاری پێشوو به‌رنامه‌ی) Sima Effect (تارا هه‌قیقی . تارا هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌و ئاماژه‌ی بهوهکردو وتی: من به‌ته‌نیا جارێک ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م بینیبوو، هه‌ر ئه‌و کاتهس وێنه‌یه‌کمان به‌یه‌که‌وه گرتووه‌و منیش ئه‌و وێنه‌یه‌م له پێگه‌ی خۆم له فه‌یسبووک دانابوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندوێنه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆم ،که به‌ته‌نیا گرتووبووم، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ ئاگاداری خۆم خاوه‌نی یه‌کێک له ماڵپه‌ره‌کان بردبوونی ههوالێکیشی لێ‌دروست کردبوو، گوایه من ده‌زگیرانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌م.
تارا، وتیشی به‌ڵام من ماوه‌ی سالێکه له‌گه‌ڵ کوڕه‌کوردێکی خه‌ڵکی کوردستانی باکوور ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانداریم گۆڕیوه‌ته‌وه‌و یه‌کتریشمان زۆر خۆشده‌وێ. هه‌روه‌ک تارا ناوی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی نه هێنا که یه‌که‌مجار ئه‌م هه‌واڵه‌ی بلاوکردۆته‌وه، نه‌بادا ببێته ڕیکلامێک بۆی! چونکه ئه‌و ده‌ڵیت له‌سه‌ره‌تا ئاگادارم کرده‌وه که‌ئه‌وه ڕاست نییه ! به‌ڵام دیار بوو مه‌به‌ستی هه‌بوو له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌و ته‌نیا ناساندنی سایته‌که‌یان بووه، وتیشی، داوا له‌م جۆره ماڵپه‌ڕانه ده‌که‌م که ڕاستگۆیی خۆیان بپارێزن وردتربن له داڕشتنی هه‌واڵ و سه‌رچاوه‌کان .
ئه‌م کچه پێشکه‌شکاره ده‌رباره‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له کاری ڕاگه‌یندن وتی دوورنه‌که‌وتوومه‌ته‌وه، به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی که به‌سه‌ر کۆڕه‌ک تیڤیدا هات بۆماوه‌یه‌کی کاتی له پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌که‌مان وه‌ستاین ئێستاش له خۆئامادهکردندام که به شێوازێکی تازه له به‌رنامه‌یه‌کی نوێ‌دا بگه‌ڕێمه‌وه که به‌رنامه‌یه‌کی هونه‌رییه، له ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا له کۆره‌ک تیڤی-ه‌وه به جه‌ماوه‌ره‌که‌م شاد ده‌بمه‌وه.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه هی تارا و ده‌ستگیرانه‌که‌یه‌تی
زانا گه‌ڵاڵی