هونەرمەند عەدنان کەریم ئەستێرەی گَەشاوەی نێو ئاوازی گَۆرانی ومیوزیکی ڕەسەنی کوردی لەساڵی 1963 لەشاری کەرکوک لەدایک بووە، و لەبنچینەدا خەڵکی دێی ژَاژَڵەی سەر بەناوچەی شارباژَێڕە.
لەشاری سلێمانی ژَیانی منداڵی و سەرەتای ژَیانی هونەری گَەشەی سەندووە. ساڵی 1985 بەشی نیگَارکێشانی لەپەیمانگَای هونەرەجوانەکانی شاری سلێمانی تەواو کردوە.لەساڵی 1991 دا کوردستانی بەجێهێشتووەو ئێستا لەسوید لەگَەڵ مەهاباد خانی هاوسەری و سێ منداڵەکەی لەشاری ئوپسالا دەژَین سەرەتای کاری هونەری دەگَەڕێتەوەبۆ ساڵی 1979 لەگَەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەگَۆرانی دەسماڵێ. پاشان لەساڵی 1980 دا گَۆرانی کازیوەی لەگَەڵ تیپی موسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگَەری زەلکاو کەبەرهەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لەسلێمانی. ئەم گَورانییەکەلەئامادەکردنی هونەرمەند دلێر ئیبراهیم و ئاوازی ئارام خەچەدوریان بوو، سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگَی خۆی و تایبەتمەندێتی هەڵبژَاردنی ڕەوتی هونەری ىساڵی 1983 گَۆرانی شەوی تاریک و بێدەنگَی توماردەکات لەئامادەکردنی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی. ى لەهەمان ساڵدا پەیوەندی دەکات بەتیپی مۆسیقای نەورۆزەوەکەسەر بەتیپی مۆسیقای سلێمانی بوو و مامۆستا عوسمان محەمەد سەرپەرشتی دەکرد. ىساڵی 1984 بەهاوکاری تیپی موسیقای پیرەمێرد ی سەر بەتیپی موسیقای سلێمانی کەمامۆستا سەڵاح رەووف سەرپەرشتی دەکرد، ئەم گَۆرانیانەتۆمار دەکات گَۆرانی ژَاڵە، گَوڵاڵە، ئازیزەکەم کەهەر سێ ئاوازی هونەرمەند سەڵاح رەووف و هۆنراوەی حەسیب قەرەداغی شاعیر بوون. گَۆرانی پەروانەلەئاوازی مامۆستا سەڵاح رەووف و هۆنراوەی هونەرمەند ئەحمەد سالار. گَۆرانی ئەی هاوسەرەئازیزەکەم لەئاوازی هونەرمەند غەمگَین فەرەج وهۆنراوەی بەرزان هەستیاری شاعیر. پاشان لەگَەڵ تیپی موسیقای پەیمانگَای هونەرەجوانەکان…….. گَۆرانی شەوێ ئەی شەماڵ… ئاوازی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و هۆنراوەی سەیدی هەورامی شاعیر… گَۆرانی بۆ دڵ ئاوازی هونەرمەند عەدنان کەریم خۆی و هۆنراوەی بێخود ی شاعیر لەگَەڵ تیپی نەورۆزدا… لەساڵی 1989 دا لەگَەڵ هەندێ هونەرمەندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان دادەمزرێنن. لەساڵی 1991 دا لەکۆڕەوەگَەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژَهەڵاتی کوردستان کەوتەڕێ و لەشاری مهاباد بۆ ماوەیەک جێگَیر بوو. لەو ماوەیەدا چەندین کاری هونەری لەگَەڵ هونەرمەندانی موسیقی ناوچەی موکریاندا ئەنجام دا وەک عود ژَەن و چەندین بەرهەمی هونەری یان بۆ هونەرمەندانی وەک ماموستای بەرزی کورد محەمەدی ماملێ ، محەمەد دانش، ئەحمەد ئیسلامی، ئیسماعیل شاهی و هەندێک هونەرمەندی تر. لەساڵی 1992 دەگَاتەووڵاتی سوید و درێژَەدەدا بەکاری هونەری و یەکەم بەرهەمی لەدەرەوەی کوردستان کاسێتی بیرتان دەکەم بوو کەلەشاری لیل ی فەرەنسی تۆمار کرا وحەوت گَورانی لەخۆ گَرتبوو، لەوانەچوار گَۆرانیان ئاوازی هونەرمەند رزگَار ئیسماعیل و گَۆرانی یەکانی هەڵەبجە، کۆچ ، ئازادی لەئاوازی هونەرمەند عەدنان کەریم خۆی بوو. لەساڵی 1994-1995 لەسوید دەچێتەبەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکی تۆمارکردنی دەنگَ و موسیقا تەواو دەکات و ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی بەرهەمەهونەریەکانی بەدەستی خۆی تۆماربکات. ساڵی 1995 بەرهەمی ڕاز لەسەر کاسێت دەردەکات. ساڵی 1996 یەکەم بەرهەمی خۆی لەسەر سی دی بەناوی شەوی یەڵدا دەردەکات کەمۆسیقای ئەم بەرهەمەلەسلێمانی لەلایەن تیپی موسیقای کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی ئامادەکراو پاشان لەسوید هونەرمەند عەدنان کەریم دەنگَی خۆی لەسەر تۆمار دەکات. لەساڵی 1999 دا سی دی ئەڕۆی ئۆغر دێنێتەبەرهەم و هونەرمەندی بەتوانا غەمگَین فەرەج ئەرکی دابەشکردنی دەگَرێتەئەستۆ. هەروەها بەرهەمی ئەلبوومی شنە با کەلەساڵی 2002 بڵاو کرایەوە دوا بەدوای ئەویش ئەلبوومی ئەمشەو کەلەگَەڵ گَروپی کامکاران بەرهەمی هێنابوو، دواترین ئەلبوومیشی بەناوی وەفای کەبەناوی شاعیر وەفای ناونراوە لەجەژَنی ڕەمەزانی ڕابردوو بڵاوکرایەوە بەهەمان شێوەی ئەلبوومی ئەمشەو لەگَەڵ گَروپی کامکاران بەرهەمی هێناوە.
ئەوە عەدنان کەریم بوو ئەیوت:لەوڕۆژَەوەی تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من سەودا سەرو سەودا سەرەو بێ سەرو سامانە دڵی من ، عەدنان کەریم لێرەدا بە دەنگَە ناسکەکەی وپڕ لەسۆزەکەی هەموو عاشقانی هێنایە نێو دونیای مەنفاو وایکرد ، هەمووکات نیاگَامان لەنیگَای ئەوکەسەدابێت کەلەو ڕۆژَەوە ڕۆح وهەستی ئاوێتەی ڕوح وهەستمان بووە، عەدنان کەریم ئەو دەنگَەی لەنێو هەر ماڵە کوردێک لەهەر کەوکەبێکی ئەم دونیایە بێت دەنگَی پڕ لەسۆز وپڕ لەتاسەی دەبیسرێت و ئەوەی جێگَەی باسکرندەو جێگَەی ئەوەیە باسبکرێت هونەرمەند عەدنان کەریم جیاواز لەهونەرمەندانی تر هۆگَرانی لەسەرجەم چین وتوێژَەکانن بەجۆرێک کاتێک گَۆرانیەک ئەچڕێت ئەم گَۆرانیە وەکو چۆن کەسێکی سی ساڵ چێژَی لێوەردەگَرێت بەهەمان شێوە گَەنجێکی 18 ساڵ چێژَی لێوەردەگَرێت ئەمەیە عەدنان کەریمی کردوە بەوەی کە ڕۆژَ بەڕۆژَ لەناو خەڵکی کوردستان خۆشەویست بێت وهەمیشە هەوادارانی بەتاسەوە بن بۆ بڵاوکردنەوەی دواین بەرهەمی.
هەموو شاری سلێمانی لەچاوەڕێێ ئەو ڕۆژَەدابوون هونەرمەند عەدنان کەریم بەخۆی و جلە کوردیەکانیەوە خۆی نیشانی هەوادارانی بدات و گَۆرانیان بۆ بچڕێت، جیاواز لەکۆنسێرتەکانی تر ئەگَەر هونەرمەندانێک هەبن بەپلەی باوک بەرنامەکانی دەستکاری کردنی دەنگَ کۆنسێرتەکەی خۆیان ئەنجام بدەن بەپێچەوانەی تەواوی ئەو هونەرمەندانەوە هونەرمەند عەدنان کەریم بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی جەماوەرەیەکی بوویەو وتوانی لەگَەڵ گَروپی کامکاران بمانبەنەوە بۆ لای وەفای و ئەحمەد موختار جاف وکاکەی فەلاح ومەولەوی ، ئەستێرەی گَەشاوەی نێو هونەری کوردی وبلبولی ئاوازو گَۆرانی کوردی عەدنان کەریم لەدەستپێکی کۆنسێرتەکەدا پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆش بوو محەمەد جەزا کرد دواتریش دەستیان کرد بە کۆنسێرتەکەو کەلەدوو بەش پێک هاتبوو دوابەدوای کۆنسێرتەکە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکیدا لەدەرفەتێکی پڕ شانازیدا هونەرمەند عەدنان کەریم بۆ چەند ساتێک هێنامانە ئاخاوتن
یەکەمین پرسیارمان لەوەوە دەستی پێکرد ولەعەدنان کەریمان پرسی چۆن بوو بیرت لە کۆنسێرتێکی وا کردەوە، بە لەسەر خۆییەوە هونەرمەندی دەنگَ خۆش عەدنان کەریم ووتی:دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەلبوومی وەفای کەدەرمان کردوە بەو شێوەیە کاتێک کامکاران هەر ئەلبوومێک بڵاو بکاتەوە دوابەدوای ئەویش وەکو کۆنسێرت پێشکەشی دەکات بەشێوەیەکی تر کامکاران هەر سێدیەک بڵاو بکەنەوە ئەشی کەن بە کۆنسێرت.
لەوکاتە پڕ شانازیەدا ڕووی پردیارمان کردە عەدنان کەریم ولێمان پرسی ئامانجی ئێوە لەم کۆنسێرتە چی بوو لە وڵامیشدا هونەرمەندی بەئەزموون عەدنان کەریم ووتی:ئامانجمان لەم کۆنسێرتە ئەوەبوو کە پێویستمان بوو ئێمە بێنەوە ناو جەماوەری خۆمان و هەروەها دەمێکە ئەو جەماوە چاوەڕێێ ئەوە دەکەن ،هەروەها داهاتی ئەم کۆنسێرتەش پێشکەش دەکرێت بە نەداران وکەسانی نەخۆشی کورد
مەرگَی هونەرمەند حەمەجەزا لەسەر هەر تاکێکی کورد کەم تازۆر کاریگَەری زۆری هەبوو بەتایبەت لای هونەرمەندان و لەنێویشیاندا هونەرمەندانی ڕەسەن ئەگَەرچی هونەرمەند لەسەرەتای کۆنسێرتەکەدا پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی حەمەزا کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی وەلێ بەجۆرێکی دیکە پرسیامان کرد بۆیە لە هونەرمەند عەدنان کەریم ئایا مەرگَی مامۆستا حمە جەزا تاچەند کاریگَەری لەسەر تۆ ولەسەر هونەری کوردی هەبوو.، ئەو هونەرمەندە بەهەڵوێستە لەوەڵامدا گَووتی:مەرگَی مامۆستا محەمەد جەزا تاچەند کاریگَەری لەسەر تۆ ولەسەر هونەری کوردی هەبوو؟
لەسەر هەوومان هەیبوو مەرگَی مامۆستا محەمەد جەزا کاریگَەریەکی تەواوی لەسەر هونەری کوردی هەبوو چونکە ئەو هونەرمەندێکی ڕەسەنی کوردی بوەو وەهەمیشە پەیامی ئەوەبووە کە هونەرمەندان لەسەر ڕێچکەیەکی ڕەسەنایەتی جوان بەڕێوەبچن وهونەری خۆیان پێشکەش بکەن ،لەڕاستیدا ئێمە هەموومان دڵتەنگَین بەمەرگَی ناوادەی مامۆستا محەمەد جەزا.
هونەرمەند عەدنان کەریم لەوڵاتانی ئەوروپا چەندین کۆنسێرتی کردوە تیایدا جیاواز لە کۆنسێرتەکانی تر هەمووکات کۆنسێرتەکانی خەڵێکی زۆر چوون بۆ گَوێگَرتن لە دەنگَی ئەم کەڵە هونەرمەندە دەربارەی ئایا جیاوازی ئەم کۆنسێرتەو کۆنسێرتەکانی ئەوروپات لەچیدا ئەبینیەوە ووتی:بێگَومان دوو ستایلی جیاوازە، کامکاران ستایلی جیاوازی خۆیان هەیەو لەئەوروپاش کە کۆنسێرت ئەکەم بەشێوازێکی ترە.
عەدنان کەریم باسی جیاوازی کۆنسێرتەکانی ئەوروپای کرد لەگَەڵ ئەو کۆنسێرتەی سازی کردبوو لەگَەڵ گَروپی کامکاران دەربارەی ئەوەی ئایا بینەری کام کۆنسێرت زیاترە ووتی:لەکوردستانیش ولەئەوروپاش وەکو یەکن لێرەوە
ئەمڕۆ هونەری کوردی کاریگَەریەکی ڕاستەوخۆی وڵاتانی دراوسێی بەسەرەوەیە ئەمەش وایکردوە لەلایەن هەندێک لەهونەرمەنداوە ڕووبەڕووی ڕەنگَە بێتەوە ، لەپرسیارێکدا لە عەدنان کەریم کە تۆ ئاست وپێگَەی میوزیکی کوردی لەدونیادا چۆن ئەبینی؟ لە وڵامدا ووتی:زۆرباشەو سەرکەوتوە ،باش ئەڕواو هەنگَاوی باشی ناوە.
ئەمەش دەیخست کە هونەرمەند عەدنان کەریم لە هونەری کوردی گَەشبینە.
دیداری: زیرهک نامۆ
ئهم بابهته له دواین ژمارهی گۆڤاری ئهستێره بڵاو کراوهتهوه